#ڤایرۆسی کۆرۆنا

باڵی دەسترۆیشتووی یەكێتی یەك رێگای بۆ ناڕازیەكان هێشتۆتەوە ئەویش تۆماركردنی سكاڵایە‌

هەواڵی / 21/1/2020 255 جار بینراوە

داوایان لێكراوە دان بەخۆیاندا بگرن
باڵی دەسترۆیشتووی یەكێتی تەنها یەك رێگای لەبەردەم ناڕازیەكان هێشتۆتەوە ئەویش تۆماركردنی سكاڵایە‌

شه‌ن پرێس:
باڵی دەسترۆیشتووی یەكێتی داواكاری باڵی نارەزایەكانیان بەتەواوەتی رەتكردۆتەوە كە هەندێكیان داوای دووبارەكردنەوەی كۆنگرە و بەشێكیشیان داوای ژماردنەوەی دەنگەكانیان كردۆتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەر لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە لەبەرامبەردا باڵی دەسترۆیشتووی یەكێتی تەنها یەك رێگای لەبەردەم نارازیەكان هێشتۆتەوە كە ئەویش تۆماركردنی سكاڵایە لەرێگەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق- لقی سلێمانی و وەرگرتنەوەی وەڵامی سكاڵاكەشیان لەوێ دەبێت.

هەروەها داوایان لێكراوە دان بەخۆیاندا بگرن تا پەیرەوی ناوخۆ هەموار دەكرێتەوە بۆ ئەوەی بەشێكیان بەبریاری سەركردایەتی پۆستیان پێ بدرێت.

لای خۆیەوە عوسمان بانیمارانی ئەندامی خولی پێشووی سەركردایەتی یەكێتی كە یەكێكە لە دەرنەچووەكان بەپەیسەری راگەیاند، ئەو وەك خۆی هیچ دانوستانێكی لەگەڵ هیچ باڵێكدا نیە و پێی وایە لەشەر تێكنەشكاوە بەڵكو بەسەر كەمینی هاورێكانیدا كەوتووە، جا ئەوانیش یان بەهەڵە كەمینەكەیان داناوە یان بەمەبەست بۆیە ئەو بیر لەوە دەكاتەوە.

بانیمارانی دەڵێت هیچ داواكاریەكی نیە و چاوەرێی هیچ شتێكیشی نەكردووە لەماڵەكەی خۆی دانیشتووە.

زۆرترین بینراو