#ڤایرۆسی کۆرۆنا

سیروان بابان: شاسوار دەستی تێکەڵکردوه‌ لەگەڵ دەزگایەکی جاسووسی تا مەلەفەکانی بۆ داخه‌ن

هەواڵی / 20/1/2020 335 جار بینراوە

ئەندامی پێشووی فراکسیۆنی نەوەی نوێ
سیروان بابان: شاسوار دەستی تێکەڵکردوه‌ لەگەڵ دەزگایەکی جاسووسی تا مەلەفەکانی دادگای بۆ ھەڵپەسێرن

شه‌ن پرێس:
سیروان بابان، ئەندامی پێشووی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان كه‌ ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ دوو پەرلەمانتاری تر جیابوونەوەی خۆیان لە فراکسیۆنەکەیان راگه‌یاند، لە ڕوونکردنەوەیەکدا رای گەیاند، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نەوەی نوێ”تکامان لە شاسوار عەبدولواحید کرد،حەقی خەڵکەکە لە پشکەکانی چاڤیلاند بگێڕێتەوە و ٥٢ ملیۆن دۆلارەکە بداتەوە بە حکوومەت و ھەروەھا وەك بەڵێنی پێداین واز لە بازرگانی بھێنێت، بەڵام نەك ھەر بە گوێی ئامۆژگارییەکانی ئێمەی نەکرد، بەڵکو کەوتە رێکەوتنی نھێنیی ژێر بە ژێر و دەستتێکەڵکردن لەگەڵ دەزگایەکی جاسووسیی ناوخۆ تاکوو مەلەفەکانی دادگای بۆ ھەڵپەسێرن“.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌،خۆتان ئاگادارن بەداخەوە لە ناو نەوەی نوێدا کێشە سەریھەڵدا. ھۆکاری سەرەکی کێشەکان ئەوەبوو کە شاسوار عەبدولواحید وەك بەڵێنی بە ئێمە دابوو کە واز لە بازرگانی و گرێبەستە بازرگانییەکان بھێنێ، بە پێچەوانەوە نەك وازینەھێنا بەڵکو فراوانتریکرد و پەلی ھاویشت بۆ بەغداد و دەرەوەی وڵات. وەك دەڵێن، پارە شەیتانە و کە تێکەڵی سیاسەت کرا سەردەکێشێت بۆ فڕت و فێڵ و تەڵەکەبازی و چەواشەکردنی خەڵك.

سیروان بابان راشیگه‌یاندوه‌،

ڕوونکردنەوەیەك لە سیروان بابانەوە

من سیروان بابانم، بەڵێ نەوەی نوێ و خانەنشینیش ڕەتدەکەمەوە:

جەماوەری کوردستان

خۆتان ئاگادارن بەداخەوە لە ناو نەوەی نوێدا کێشە سەریھەڵدا. ھۆکاری سەرەکی کێشەکان ئەوەبوو کە شاسوار عەبدولواحید وەك بەڵێنی بە ئێمە دابوو کە واز لە بازرگانی و گرێبەستە بازرگانییەکان بھێنێ، بە پێچەوانەوە نەك وازینەھێنا بەڵکو فراوانتریکرد و پەلی ھاویشت بۆ بەغداد و دەرەوەی وڵات. وەك دەڵێن، پارە شەیتانە و کە تێکەڵی سیاسەت کرا سەردەکێشێت بۆ فڕت و فێڵ و تەڵەکەبازی و چەواشەکردنی خەڵك. کەس نییە نەزانێ سەرچاوەی ھەموو کێشە و نەھامەتیەکانی وڵاتەکەمان تێکەڵکردنی سیاسەت بوو بە پارە و بازرگانی.

بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان تکامان لە شاسوار عەبدولواحید کرد، حەقی خەڵکەکە لە پشکەکانی چاڤێ لاند بگێڕێتەوە و ٥٢ ملیۆن دۆلارەکە بداتەوە بە حکومەت و ھەروەھا وەك بەڵێنی پێداین واز لە بازرگانی بھێنێت. بەڵام نەك ھەر بە گوێی ئامۆژگارییەکانی ئێمەی نەکرد، بەڵکو کەوتە رێکەوتنی نھێنی ژێر بە ژێر و دەستتێکەڵکردن لەگەڵ دەزگایەکی جاسوسی ناوخۆ تاکو مەلەفەکانی دادگای بۆ ھەڵپەسێرن.

بەھۆی ڕاستگۆ نەبوونی شاسوار عەبدولواحیدەوە سەرکردەکانی جوڵانەوەی نەخێر لە دژی ریفراندۆمەکە وازیانھێنا، دامەزرێنەرانی نەوەی نوێ وازیانھێنا، سەرکردەکانی کۆنگرەی یەکەمی دامەزراندن وازیاننھێنا، لە ئێستادا بەشێك لە سەرکردایەتی کۆنگرەی دوەمیش وازیانھێناوە.

کە دۆسێی پڕۆژە یاسای چاکسازی ھاتە پێش، تکام لە ھاوڕێکانم کرد کە خەڵك ماندووبووە و بە دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆنەوە درۆ لەگەڵ خەڵك دەكەن، با ئێمە لەگەڵ خەڵك ڕاست بین. فۆرمێکی فەرمیم دروستکرد و تکام لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ کرد کە ھەموومان ئمزای بکەین کە لە کۆتایی خوولەکە، خۆمان خانەنشین ناکەین. بەڵام سەرۆکی فراکسیۆن و ھاوکارەکانی ڕەتیان کردەوە ئیمزای فۆرمەکە بکەن.

کە بابەتەکەم گەورە کرد، پلانێکیان دۆزیەوە بۆ چەواشەکردنی خەڵك.

شاسوار عەبدولواحید پێیان دەڵێت: ئێوە تەمەن و ساڵی خزمەتتان کەمە، بۆیە ئەگەر ئێستا خانەنشین بکرێن، بە کەمتر لە ٢ ملیۆن خانەنشین دەبن، ئێمە دوو ھەڵبژاردنمان لە پێشە، ھی عێراق و کوردستان، من دەتانکەمەوە بە کاندید و ئەوسا، لەبری ٢ ملیۆن دینار، زیاتر لە ھەشت ملیۆن دینار وەردەگرن. بەوجۆرە دوای فشارەکانی من و ئەو ڕێکەوتنە ئینجا ڕایانگەیاند خانەنشینی ڕەت دەکەنەوە.

ئەمەوێ ڕاشکاو بم، من خەڵك و وڵاتەکەم لە حیزب و سەرۆك بۆ گرنگترە و کە گەییشتە سەر بەرژەوەندی خەڵك، ھیچ سنوور و خەتێکی سوور ناناسم. بۆیە من دژی ئەو پیلانە ناجوامێرانەیە وەستامەوە.

لێرەوە جارێکیتر ھەم داوا لە ھاوڕێکانم دەکەم کە لەبەردەم خوا و خەڵك ڕاستگۆ بن و وەك پەرلەمانتاری حیزبەکانی دەسەڵات نەبن بە کۆیلەی حیزب و سەرۆك. ھەم داوا لە شاسوار عەبدولواحید دەکەم کە دوای دەرچوونی یاساکە ھیچیتر پەنا نەبات بۆ رێکەوتن و سەفەقاتی ژێربەژێر و نھێنی لەگەڵ حیزبەکانی دەسەڵات و خۆی ٥٢ ملیۆن دۆلارەکە بگێڕێتەوە بۆ حکومەت.

حەز دەکەم بە تایبەتی ڕوو بکەمە شاسوار عەبدولواحید و بڵێم: برای بەڕێز، ئەو پارەیەی تۆ بە رێکەوتنی ژێربەژێر وەرتگرتوە ھەزاران جار زیاترە لە ھەمو خانەنشینی ھەموو پەرلەمانتاران پێکەوە، چ جای بگات بە موچە و خانەنشینی کەمئەندامان و فەرمانبەرانی حکومەت. ئەگەر تۆ و کۆمپانیاکان ئەو پارانە بگێڕنەوە، دەکرێت ھەزاران کیلۆمەتر شەقام و ڕێگاوبانی پێ چاکبکرێتەوە. سەدان قوتابخانەی بۆ مناڵانی کەمدەرامەت پێدروست بکرێت. دەیان نەخۆشخانە و سەدان پرۆژەی ئاوەدانکردنەوەی پێبکرێتەوە.

ھەموو لایەك دڵنیا دەکەمەوە کە من پابەندم بە بەڵێنەکانمەوە و لەسەر وتنی ڕاستییەکان بەردەوام دەبم. ھیوادارم ھەموومان پێکەوە کۆتایی بە کۆیلایەتی بۆ حیزب و سەرۆك بھێنین.

لەگەڵ رێزی زۆری

سیروان بابان

٢٠/ ١/ ٢٠٢٠

زۆرترین بینراو