#ڤایرۆسی کۆرۆنا

سەرۆكی ڕێكخراوی كەمئەندامان لەدیمەنێكی تایبەتدا نەهامەتیەكانی كەمئەندامانی پیشانی سەرۆكی حكومەتدا

هەواڵی / 20/1/2020 159 جار بینراوە

سەرۆكی ڕێكخراوی كەمئەندامان لەدیمەنێكی تایبەتدا نەهامەتیەكانی كەمئەندامانی پیشانی سەرۆكی حكومەتدا


ئەمڕۆ (دوشەممە، 20ی كانونی دوەمی 2020)، لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا، سامان حسێن، سەرۆكی ڕێكخراوی كەمئەندامانی كوردستان لەبەردەم میدیاكاندا  هەشت ملیۆن دینار موچەی پلە باڵاكان و سەد هەزار موچەی مانگانەی كەمئەندامانی بەرزكردەوە و دوو داواكاری ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد.

سەرۆكی ڕێكخراوی كەمئەندامان  رایگه‌یاند، لەبەردەم ئەو بانكەی كە موچەی كەمئەندامانی لێ دابەشدەكرێت لەسلێمانی بۆ دوو مەبەست كۆبونەتەوە، یەكەمیان ئەوەیە داوا دەكەن سەرۆكی هەرێم یاسای چاكسازی واژۆ نەكات كە خراوەتە بەردەستی ، چونكە هیچ ماف و ئیمتیازاتێكی بۆ كەمئەندامان تێدا نیە و نەیپاراستووە.

سامان حوسێن ئاماژەی بۆ ئەوە كرد”خاڵی دووەمیش كە مەبەستی كۆنگرەكەیانە،  تایبەتە بەسەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە زۆر باسی دادپەروەری و یەكسانی دەكات لەپێدانی موچەدا من پێیدەڵێم جەنابی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەزانم گوێت لێمە، دەزانم دەنگمان دەبیستیت، دەزانم وێنەی كەمئەندامانت لەلایە، باش دەشزانن كە موچەی كەمئەندامان چەندە”.

سامان كە عەلاگەیەكی پێبوو نزیكەی هەشت ملیۆن دیناری تێدابو و بەدەستێكی بەرزی كردەوە و بەدەستەكەی تریشی سەد هەزار دیناری بەرز كردەوە و ڕووی قسەكانی لەسەرۆكی حكومەت كرد و وتی”ئەوەیان موچەی یەك مانگی پەرلەمانتارێك، وەزیرێك، پلە باڵایەكە و ئەوەی دیكەشیان كە سەد هەزار دینارە موچەی كەمئەندامێكە، ئەوە دادپەروەری و یەكسانیەكەتانە لەموچەدا، ئەوەش چاكسازییەكەتانە؟”.

سەرۆكی ڕێكخراوی كەمئەندامان داواشی لە میدیاكاران كرد ئەو دو وێنەیه‌ بكەنە سمیبولی نادادپەروەری.

سه‌رۆكی رێكخراوی كه‌مئه‌ندامان، جارێكی تریش باسی لە نەهامەتییەكانی كەمئەندامانی كرد كە تەنها سەد هەزاری موچە بەشی كەمترین پێداویستیەكانی ژیانیان ناكات، بەڵام گوێیان لێناگیرێت و بگرە موزایەدەیان بەسەرەوە دەكەن.

ئەوەش لەكاتێكدایە، بەگوێرەی هەواڵێكی سایتی پەرلەمانی كوردستان پاش پەسەندكردنی، ئەمڕۆ (دوشه‌ممه‌) یاسای چاكسازی بۆ واژۆكردنی ئاڕاستەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كراوە.

 

 


زۆرترین بینراو