#ڤایرۆسی کۆرۆنا

جیاوازیی‌ نیوان (اسلام و ایمان) یاخود (مسلم و مؤمن) چییه؟

هەواڵی / 19/1/2020 248 جار بینراوە

جیاوازیی‌ نیوان (اسلام و ایمان) یاخود (مسلم و مؤمن) چییه؟

شه‌ن پرێس :
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیان، وه‌ درود و ڕه‌حمه‌ت بۆ سه‌ر گیانی پاكی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) و گشت كه‌س و یاران و شوێنكه‌وتوانی به‌گشتی.

وه‌ڵام:
زانایان بۆ چونیان جیاوازه‌ له‌سه‌ر جیاوازی نێوان ئه‌و دوو زاراوایه‌، هه‌ندێك له‌و بۆچونانه‌ پێیان وایه‌ كه‌ ئێمه‌ وه‌كو خه‌ڵكی موسوڵمان سێ بازنه‌مان هه‌یه‌:

بازنه‌ی ئیسلام: ئه‌میش هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ پابه‌ندن به‌ئه‌ركه‌ شه‌رعی و بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی ئاینه‌وه‌ وه‌كو شایه‌تی دان به‌تاك و ته‌نهایی خوداو فروستاده‌یی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) و نوێژو ڕۆژو و زه‌كات وحه‌ج  وسه‌رجه‌م كاره‌كان و دروشمه‌كانی تری ئیسلامه‌وه‌، ئیت ئه‌م كه‌سه‌ ئه‌گه‌ر ته‌نها به‌ ڕواڵه‌تیش ئه‌مانه‌ بكات هه‌ر پێی ده‌وترێت موسوڵمان,

بازنه‌ی ئیمان: ئه‌م بازنه‌یه‌ له‌ بازنه‌ی یه‌كه‌م ته‌سك تره‌ و ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ به‌ڕواڵه‌ت پابه‌ندن به‌هه‌موو كارێك و ئه‌ركێكی موسوڵمانانه‌وه‌ و له‌ ناخیشدا باوه‌ڕی ته‌واو دامه‌زراویان هه‌یه‌ به‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌ له‌ ئیسلامدا هاتووه‌.

بازنه‌ی سێیه‌م: ئیحسان ئه‌م بازنه‌یه‌ له‌و دوانه‌ی تر ته‌سك تره‌ و خه‌ڵكانێكی كه‌م له‌ باوه‌ڕداران ده‌گه‌نه‌ ئه‌م پله‌یه‌، و له‌م پله‌ و بازنه‌یه‌دا باوه‌ڕی موسوڵمان ئه‌وه‌نده‌ پته‌و و دامه‌زراو ده‌بێت، كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ وا خوا په‌رستی ده‌كات وه‌كو ئه‌وه‌ی خوا ببینێت ئه‌وه‌نده‌ باوه‌ڕی دامه‌زراو ده‌بێت.
بۆیه‌ پێویسته‌ مرۆڤی باوه‌ڕدار هه‌وڵ بدات پله‌ پله‌ ئه‌م بازنانه‌ ببڕێت تا ده‌گاته‌ بازنه‌ی ئیحسان.

بۆچونێكی تر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئیمان به‌ هه‌موو ئه‌وشتانه‌ ده‌وترێت كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ناخی مرۆڤه‌وه‌ هه‌یه‌ وه‌كو باوه‌ڕ بوون به‌تاك و ته‌نهای خودا و فروستاده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) وسه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران و په‌ڕتووكه‌ ئاسمانیه‌كان و هه‌روه‌ها باوه‌ڕ بوون به‌ فریشته‌كانی خوداو ڕۆژی دوایی و قه‌زا و قه‌ده‌ر و سه‌رجه‌م شته‌ غه‌یبیه‌كانی تر.
به‌ڵام ئیسلام زیاتر په‌یوه‌ندی به‌شته‌ ڕواڵه‌تی و ڕوكه‌شه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ وه‌كو نوێژ و ڕۆژو زه‌كات و حه‌ج سه‌رجه‌م شته‌كانی تر به‌كرده‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێن.
وه‌ ئه‌م دوو زاراوه‌یه‌ هه‌ركات یه‌كێكیان به‌كار هات مانای ئه‌وی تریش ده‌دات به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاوا پێكه‌وه‌ باس كران، هه‌ر یه‌كه‌ ومانایه‌كی تایبه‌تی ده‌دات به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ باسمان كرد.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌.



زۆرترین بینراو