#پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه‌ و بڕینی ده‌رماڵه‌كان‌ #ڤایرۆسی کۆرۆنا

خواردنی‌ كیوی‌ به‌به‌رده‌وامی‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ دابه‌زاندنی‌ فشاری‌ خوێن

هەواڵی / 19/1/2020 240 جار بینراوە

خواردنی‌ كیوی‌ به‌به‌رده‌وامی‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ دابه‌زاندنی‌ فشاری‌ خوێن


شه‌ن پرێس :
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ‌ ده‌ریخستوه‌ خواردنی‌ كیوی‌ به‌به‌رده‌وامی‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ دابه‌زاندنی‌ فشاری‌ خوێنلێكۆڵینه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی‌ دڵی‌ ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه‌، (118) كه‌س كه‌نێوه‌ندی‌ ته‌مه‌نیان (55) ساڵ بووه‌ به‌شداریان تێدا كردوه‌ كه‌سه‌رجه‌میان كه‌مێك فشاری‌ خوێنیان هه‌بووه‌.
به‌گوێره‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ش كه‌ ماوه‌ی‌ (8) هه‌فته‌ی‌ خایاندوه‌، نیوه‌ی‌ به‌شداربوان رۆژانه‌ له‌گه‌ڵ ژه‌مه‌كانی‌ خواردندا كیویه‌كیان خواردوه‌ و نیوه‌كه‌ی‌ تریشیان سێویان خواردوه‌، دوای‌ تێپه‌ڕبوونی‌ ماوه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ رۆژانه‌ كێویان خواردوه‌ ئاستی‌ فشاری‌ خوێنیان له‌و كه‌سانه‌ زیاتر دابه‌زیوه‌ كه‌ رۆژانه‌ سێویان خواردوه‌.
پێویسته‌ بوترێت، میوه‌ی‌ كیوی‌ مادده‌ی‌ لۆتینی‌ دژه‌ ئۆكسیدی‌ تێدایه‌، كه‌ئه‌وه‌ش یاریده‌درێكی‌ باشه‌ بۆ دابه‌زاندنی‌ فشاری‌ خوێن

گیراوه‌ی كێوی پێست ره‌ونه‌قدارو قژ ئاوریشمی ده‌كات

له‌ بابه‌تێكی ته‌ندروستیدا كه‌ له‌ سایتی سیدتی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، تێیدا ئاماژه‌ به‌ سووده‌كانی گیراوه‌ی كێوی كراوه‌ به‌تایبه‌ت بۆ پێست و قژ.

گیراوه‌ی كێوی به‌ دوو شێوه‌ به‌سووده‌، هه‌م بۆ  خواردن هه‌م ئه‌گه‌ر بیده‌یت له‌ پێست و قژت.

كێوی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامینه‌كانی E و C هه‌ربۆیه‌ پارێزگاری له‌ خوران و وشكبوونی پێست ده‌كه‌ن، به‌وپێیه‌ی ئه‌و دوو جۆره‌ ڤیتامینه‌ مادده‌ی كۆلاجینی سوودبه‌خش به‌رهه‌مده‌هێنن و به‌وهۆیه‌وه‌ پێست به‌رده‌وام نوێده‌بێته‌وه‌.

به‌م شێوازانه‌ كێوی بۆ جوانتربوونت به‌كاربهێنه‌:

بۆ پێست: پێست ره‌ونه‌قدارو نوێده‌كاته‌وه‌ به‌ چه‌ند رێگایه‌ك..

*كێویه‌ك و كه‌وچكێك ئاوی لیمۆ تێكه‌ڵبكه‌و به‌ لۆكه‌ بیده‌ له‌ پێستی ده‌موچاوت و بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك با پێوه‌ی بمێنێته‌وه‌ پاشان به‌ ئاوی شیله‌تێن بیشۆ.

*كێوی و میوه‌ی ئه‌ڤۆكادۆ تێكه‌ڵبكه‌و پاشان كه‌مێك هه‌نگوینی تێبكه‌، بۆ ماوه‌ی چاره‌كێك بیده‌ له‌ پێستت و دواتر به‌ ئاوی شیله‌تێن بیشۆ.

*كێوی و گه‌نمه‌شامی كوتراو تێكه‌ڵبكه‌، پاشان كه‌مێك ئاوی لیمۆو چه‌ند دڵۆپێك زه‌یتی كێوی تێبكه‌و بۆ ماوه‌ی چاره‌كێك بیده‌ له‌ پێستت، دواتر به‌ ئاوی شیله‌تێن بیشۆ.

بۆ قژ: قژ بریقه‌دارو شێوه‌ ئاویشم ده‌كات به‌ چه‌ند رێگایه‌ك..

*گیراوه‌ی دوو كێوی له‌گه‌ڵ نیو كوپ زه‌یتی زه‌یتون تێكه‌ڵبكه‌و بۆ ماوه‌ی 45 خوله‌ك بیده‌ له‌ قژت.

*گیراوه‌ی كێوی و سه‌وزه‌ی كوزه‌ڵه‌و پیاز تێكه‌ڵبكه‌، پاشان بیپاڵێوه‌و ئاوه‌كه‌ی بده‌ له‌ قژت و ماوه‌ی كاتژمێرێك زیاتر پێوه‌ی بهێڵه‌ره‌وه‌و پاشان بیشۆ.




زۆرترین بینراو