#ڤایرۆسی کۆرۆنا

لە شارێکى کوردستان ئاوی گه‌رم لەهەوادا ده‌یبه‌ستێت

هەواڵی / 20/1/2020 324 جار بینراوە

لە شارێکى باکورى کوردستان ئاوی گه‌رم لەهەوادا ده‌یبه‌ستێت

 

بەهۆى بارینى بەفرێکى زۆرەوە، شەپۆلێکى سەرما و سۆڵەى سەخت باکورى کوردستانى گرتووەتەوە و پلەکانى گەرما بەڕێژەیەکى بەرچاو دابەزیون.

له‌شارى قا‌رس پله‌كانی گه‌رما دابه‌زیوه‌ بۆ 17 پله‌ی ژێر سفری سه‌دی، به‌ستنی ئاوی گه‌رمی به‌هه‌واداكراو دیمه‌نی جوان و سه‌نجڕاكێشی دروستكردووه‌، سه‌رڕووی چه‌م و رووباره‌كانی ناوچه‌كەش‌ به‌ستویانه‌، ئەوەش بەپێی ئاژانسى ئەنادۆڵى تورکیا.

له‌ گوندی كویوجوكی سه‌ربه‌ شارۆچكه‌ی ئارپاچا سنوری پارێزگای قارس، هه‌ندێ له‌ هاووڵاتیان ئه‌و كه‌شە سارده‌ به‌ كه‌یف خۆشی به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

گوندنشینان ئاوی گه‌رم به‌ هه‌وادا هه‌ڵده‌ده‌ن و ئاوه‌كه‌ش پێش ئه‌وه‌ی بگات به‌ زه‌وی له‌ هه‌وادا ده‌یبه‌ستێت، ئه‌ویش دیمه‌نی جوانی دروستكردووه‌.

یه‌كێك له‌ دانیشتوانی گونده‌كه‌ به‌ناوی ئه‌لیف كاپڵان، دەڵێت “ئه‌گه‌ر كه‌مێك له‌ ده‌ره‌وه‌ بمێنینه‌وه‌ قژ و برژانگمان ده‌یبه‌ستێت. باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه‌ به‌ستنی ئه‌و ئاوه‌ گه‌رمه‌یه‌ كه‌ به‌ هه‌وایدا ده‌كه‌ین و ده‌یبه‌ستێت”.

 


زۆرترین بینراو