#ڤایرۆسی کۆرۆنا

وێنە.. ئەو کچە مسوڵمانەی لە هێزی ئاسمانی ئەمریکا پۆستێکی باڵای وەرگرت

هەواڵی / 19/1/2020 398 جار بینراوە

وێنە.. ساڵیحە ئەو کچە مسوڵمانەی لە هێزی ئاسمانی ئەمریکا پۆستێکی باڵای وەرگرت

 

ساڵیحە جەبین ئەو کچە مسوڵمانەیە بوو بە یەکەم مسوڵمانی ژن لە هێزی ئاسمانی ئەمریکا، پۆستیکی باڵا وەربگرێت.

جەبین  کۆتایی ساڵی رابردوو، لە شیکاگۆ وەك کاندیدی رابەری ئایینی بە پلەی ملازمی دوو، لە لایەن سەرۆکی دەستەی ڕابەرە ئایینیەکانی سەر بە هێزی ئاسمانی ئەمریکا دەستنیشانکرا.

بەم جۆرەش، ساڵیحە جەبین بوو بە یەکەم ژنە ئۆفیسەر وەك ڕابەری ئایینی لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا.

ساڵیحە جەبین سوپاسی ئەو کەسانەی کردووە هاوکاربوون لە وەرگرتنی ئەم پۆستە باڵایە لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا.

وتیشی، "من لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا و وەک خوێندکارێک رووم لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد."

جەبین چەند ساڵیک پێش ئێستا و لە وتاری دەرچوونیدا، باسی لەو ترسە کرد بەرامبەر ئیسلام هەیە لە وڵاتانی رۆژئاوادا و داوای کرد، کۆتایی بەم ترسە بهێندرێت.

س : تۆڕی هه‌واڵی كوردستان


زۆرترین بینراو