#ڤایرۆسی کۆرۆنا

گـــوێـــــز لــــە مـــــاســـی بـاشــتــرە بـــۆ دڵ

هەواڵی / 15/1/2020 422 جار بینراوە

 گـــوێـــــز لــــە مـــــاســـی بـاشــتــرە بـــۆ دڵ


شه‌ن پرێس :
گوێز رێژەیەكی بەرز لە ترشە چەوری ئۆمیگا3 لەخۆدەگرێت كە زیاترە لەوەی كە لە ماسیی سالمۆندا هەیە، هەروەها رێژەیەكی بەرز لە ماددە دژەئۆكسانی پۆلیفینۆلەكان Polyphenols لەخۆدەگرێت، لەگەڵ رێژەیەكی بەرزی پرۆتین كە زیاترە لەوەی كە لە گۆشتی مریشكدایە. ترشە چەوری ئۆمێگا 3 نایەڵێت كە تۆپەڵی خوێنی مەییو لە ناو خوێنبەرەكاندا دروست بێت كە زۆر جار نۆرەیەكی دڵی كوشندەی بەدواوەیە، ئەمە سەرەڕای دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ LDL لە خوێندا. گوێز بە یەكێك لە دەوڵەمەندترین سەرچاوەی چەورییە ناتێرەكان دەژمێردرێت كە پێویستن بۆ پاراستنی كۆئەندامی دڵ و سوڕان.

جگە لە ئۆمیگا3، گوێز بڕێكی باشی لە پرۆتینی ئارجینین Arginine ی تێدایە كە یەكێكە لە ترشە ئەمینییە زەروورەكان، هەروەها ڤیتامین E كە دژەئۆكسانێكی بەهێزە و دژی شێرپەنجە و نەخۆشیی دڵ كاریگەری هەیە، لەگەڵ ماددەیەكی چەوری بە ناوی ئیسترۆل Estrol كە كۆلیستیرۆلی خراپ لە خوێندا بە رێژەیەكی باش دادەبەزێنێت و خوێنبەرەكان لە رەقبوون دەپارێزێت. رۆژانە خواردنی 1 ئۆنس كە دەكاتە نزیكەی 7 دانە گوێز ئەم ئامانجە دەپێكێت.

 


زۆرترین بینراو