#ڤایرۆسی کۆرۆنا

گـیـراوه‌یـه‌كـی‌ ئـاسـان بـۆ دابـه‌زانـدنـی‌ كـێـش

هەواڵی / 15/1/2020 541 جار بینراوە

گـیـراوه‌یـه‌كـی‌ ئـاسـان بـۆ دابـه‌زانـدنـی‌ كـێـش
 
شه‌ن پرێس:
زیادبوونی‌ كێش و قه‌ڵه‌وی‌ یه‌كێكه‌ له‌و گرفتانه‌ی‌ كه‌ له‌ئێستادا زۆرێك له‌ خه‌ڵكی‌ به‌ ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و پزیشكان و پسپۆڕانی‌ خۆراكیش ده‌ڵێن كه‌ باشترین ڕێگا بۆ دابه‌زاندنی‌ كێش بریتیه‌ له‌ كه‌مخـواردن و وه‌رزشكردنی‌ به‌رده‌وام.
لێره‌دا باس له‌ گیراوه‌یه‌كی‌ زۆر ئاسان ده‌كه‌ین, كه‌ له‌ماوه‌یه‌كی‌ كه‌مدا زینده‌ چالاكیه‌كانی‌ جه‌سته‌ت خێراتر ده‌كات و بڕێكی‌ زۆر باشی چه‌وریی‌ جه‌سته‌ت ده‌توێنێته‌وه‌ و ده‌ره‌نجامێكی‌ سه‌رسوڕهێنه‌رت ده‌داتێ‌.


پێویستیه‌كانی‌ گیراوه‌كه‌:
1/ دوو لیمۆ.
2/ نیو لیتر ئاو.
3/ ده‌سكێك مه‌عده‌نوس.


شێوازی‌ ئاماده‌كردنه‌كه‌ی‌:
لیمۆكان بگوشه‌ره‌ ناو قاپێكه‌وه‌ و دواتر مه‌عده‌نوسه‌كه‌ جوان جوان وورد بكه‌ و له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه‌دا تێكه‌ڵیان بكه‌.


شێوازی‌ به‌كارهێنانی‌:
هه‌موو به‌یانیه‌ك به‌ سكی‌ خاڵی‌ په‌رداخێك له‌ گیراوه‌كه‌ بخۆره‌وه‌ و بۆ ماوه‌ی‌ (5) ڕۆژ به‌رده‌وام به‌, دواتر بۆ ماوه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌ك پشوو به‌ جه‌سته‌ت بده‌ و ده‌توانیت به‌پێی‌ پێویستی‌ كاره‌كه‌ دووباره‌ بكه‌یته‌وه‌.




زۆرترین بینراو