#شاسوار عەبدولواحید .. جوڵانەوەی نەوەی نوێ # ياساى چاكسازی و موچەی پلە باڵاكان

تیروپشك بۆ ناوی‌ حاجییانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ ئه‌مساڵ ده‌كرێت

هەواڵی / 14/1/2020 250 جار بینراوە

تیروپشك بۆ ناوی‌ حاجییانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ ئه‌مساڵ ده‌كرێت


رۆژی یەک شەممە ١٩⁄ ١ ⁄ ٢٠٢٠ لەدیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەئامادەبوونی دادوەران و لایەنی پەیوەندی وەزارەتی ئەوقاف تیروپشکی ناوی حاجیان بۆئەم ساڵ ٢٠٢٠ رادەکێشێ

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، رۆژی‌ یه‌ك شه‌ممه‌ 19ـی‌ كانوونی‌ دووه‌می‌ 2020 تیروپشك بۆ ناوی ئەو كەسانە دەكەن كه‌ ناویان بۆ ئه‌نجامدانی‌ فه‌ریزه‌ی‌ حه‌ج تۆماركردووه‌ كه‌ ژماره‌یان 72 هه‌زار كه‌سه‌.

به‌پێی‌ لێدوانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف، ئه‌مساڵ 4 هه‌زارو 500 كه‌س بۆ ئه‌نجامدانی‌ فه‌ریزه‌ی‌ حه‌ج له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ ده‌چنه‌ سعودییه‌.

جێگەی ئاماژەیە ( ٧٢٢٠٢ ) کەس داوای سەفەری حەجیان کردوە بۆ ئەمەش ناوی ( ٤٥٠٠ ) ھاوڵاتی لەپرۆسەیەکی کراوەدا رادەکێشرێت .

زۆرترین بینراو