#ڤایرۆسی کۆرۆنا

وه‌زاره‌تی كار: كاتژمێرێك له‌ ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كه‌مكرایه‌وه‌

هەواڵی / 14/1/2020 216 جار بینراوە

له‌ مانگی داهاتوو كاری پێده‌كرێت
وه‌زاره‌تی كار: كاتژمێرێك له‌ ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كه‌مكرایه‌وه‌

شه‌ن پرێس:
وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌ركرد.

بەپێی فه‌رمانێكی وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر کراوە تیایدا هاتووه‌" بڕیارماندا بە بەخشینی یەك كاتژمێر لە دەوامی رۆژانەی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، هەروەها دەستنیشانكردنی فەرمانبەرێك لە هەر پرسگەیەك بەمەبەستی هاوكاریكردنی كەمئەندامان".

 له‌ فه‌رمانه‌كه‌ ئاشكرا كراوه‌، ئه‌و فه‌رمانه‌ له‌ مانگی داهاتوو دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوەو فەرمانگەکان پەیوەست دەکرێت بەدوو بڕیارەوە.


زۆرترین بینراو