#شاسوار عەبدولواحید .. جوڵانەوەی نەوەی نوێ # ياساى چاكسازی و موچەی پلە باڵاكان

ئه‌گه‌ر كه‌سێك به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت خۆی له زینا بپارێزم , چاره‌سه‌ری چییه‌ ؟

هەواڵی / 13/1/2020 1148 جار بینراوە

ئه‌گه‌ر كه‌سێك به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت خۆی له زینا بپارێزم , چاره‌سه‌ری چییه‌ ؟


پرسیاری هاوڵاتیه‌ك :
من كه‌سێكم به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانم خۆم له زینا بپارێزم به هیچ شێوه‌یه‌كیش ژن هێنانم بۆ رێك ناكه‌وێ‌ زۆر هه‌ولده‌ده‌م له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا هه‌موو عیبا ده‌ته‌كانیش ده‌كه‌م براكانم خێرتان ده‌كات فریام كه‌ون ، وه‌ڵام و چاره سه‌ر چیه‌ ؟

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ و میهره‌بانه‌وه‌
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیان، وه‌ درود و ڕه‌حمه‌ت بۆ سه‌ر گیانی پاكی پێغه‌مبه‌ر و گشت كه‌س و یاران و شوێنكه‌وتوانی به‌گشتی.

وه‌ڵام: سه‌باره‌ت به‌ پرسیاره‌كه‌ی به‌ڕێزتان:
سه‌ره‌تا پێویسته‌ ئه‌وه‌ بزانن كه‌ ئه‌ كاره‌ی ئێوه‌ باسی‌ لێوه‌ ده‌كه‌ن له‌ ڕیزی گوناهه‌ گه‌وره‌كان پۆلێن ده‌كرێت، و یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ره‌ دیارده‌ دزێوه‌كانی نا كۆمه‌ڵگاكانی مرۆڤایه‌تی، وده‌یان و بگره‌ سه‌دان نه‌خۆشی‌ به‌هۆی‌ ئه‌و كاره‌ قێزه‌ونه‌وه‌ بلاَو ئه‌بێته‌وه‌، و ئێمه‌ لێره‌دا پێویست ناكات به‌ڵگه‌ بۆ حه‌رامیه‌تی‌ زینا بێنینه‌وه‌، چونكه‌ مه‌سه‌له‌كه‌ له‌وه‌ ڕوونتره‌ كه‌ به‌ڵگه‌ی بۆ بهێنرێته‌وه‌.

به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه‌ كه‌ ده‌ڵێیت عیباده‌ته‌كانیش ئه‌نجام ئه‌ده‌م، چونكه‌ مرۆڤی باوه‌ڕدار به‌ر له‌ هه‌موو شت ده‌بێت باوه‌ڕه‌كه‌ی له‌و كاره‌ دزێو قێزه‌ونانه‌ دووری بخه‌نه‌وه‌، وه‌ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕێك مرۆڤ له‌و جۆره‌ كارانه‌ نه‌پارێزێت، ئه‌وه‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ لاواز و ناته‌واوه‌، هه‌ر بۆیه‌ پێغه‌مبه‌ری خودا درودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌فه‌رمووێت: ((لا یزنی‌ الزانی‌ حین یزنی‌ وهو مۆمن)). واته‌: مرۆڤی‌ زیناكار له‌و كاته‌ی زینا ده‌كات  باوه‌ڕی نیه‌، یان ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی هه‌بوایه‌ زینای نه‌ده‌كرد.

پاشانیش په‌رستشه‌كانی تر كه‌ ده‌بێت به‌هۆیانه‌وه‌ په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ خودا زۆر توند و تۆڵ بێت، و هه‌میشه‌ له‌ خراپه‌ دوورت بخه‌نه‌وه‌، به‌ تایبه‌تیش نوێژ كه‌ نوێژ ئه‌گه‌ر وه‌كو پێویست ئه‌نجام بدرێت پێویسته‌ مرۆڤ له‌ هه‌موو كارێكی به‌د و ناشیاو بپارێزێت، و خوای په‌روه‌ردگار ده‌رباره‌ی نوێژ ده‌فه‌رمووێت: ((وَأَقِمِ الصَّلاه‌َ إِنَّ الصَّلاه‌َ تَنْهَی‌ عَنِ الْفَحْشَاء وَالْمُنْكَر)). واته‌: نوێژه‌كانت بكه‌، نوێژ له‌ كاری خراپه‌ و به‌د دوورت ده‌خاته‌وه‌ و ده‌تپارێزێت.
بۆیه‌ زۆر به‌داخه‌وه‌ كه‌ جه‌نابت له‌ گه‌ڵ ئه‌نجامدانی په‌رستشه‌كانیش ئالوده‌ی ئه‌و خووه‌ خراپه‌ بوویت، كه‌ پێویسته‌ به‌خۆتدا بچیته‌وه‌ و چاره‌سه‌ریش له‌وه‌دایه‌ كه‌:

هه‌وڵ بده‌یت له‌ واتای په‌رستشه‌كانت به‌ جوانی حاڵی ببیت و وه‌ك خۆیان جێبه‌جێیان بكه‌یت.
و وا مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زانیش به‌ڕێوه‌یه‌ كه‌ هه‌لێكی زۆر باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی خۆت له‌ گه‌ڵ خودا چاك بكه‌یت و پته‌و بكه‌یت  و ته‌وبه‌یه‌كی‌ ته‌واو بكه‌یت و بگه‌ڕێیته‌وه‌ بۆ لای‌ خوای‌ خۆت و په‌یمانی‌ كۆتایی‌ و یه‌كجاره‌كی‌ له‌ گه‌ڵ ببه‌ستیت و واز له‌وكاره‌ بهێنیت.
و هه‌وڵ بده‌ هه‌میشه‌ نزیك ئه‌و شوێنانه‌ نه‌كه‌وێت كه‌ پێشتر ئه‌و جۆره‌ كاره‌ت تێدا ئه‌نجام داوه‌.
و هاوڕێیه‌تی‌ ئه‌و كه‌سانه‌یش نه‌كه‌یت كه‌ هاوبه‌ش و هاوكارت بوون له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و خوه‌ به‌ده‌دا.
و هه‌وڵ بده‌ هه‌میشه‌ نوێژه‌كانت له‌ مزگه‌وت ئه‌نجام بده‌یت.

و هه‌میشه‌ هه‌وڵ بده‌ مردن و ژیانی گۆڕت له‌ بیر بێت و بیری یه‌كه‌م شه‌وی قه‌برت هه‌بێت كه‌ به‌ته‌نها خۆت ده‌مێنیته‌وه‌ و جگه‌ له‌ خوا و كرده‌وه‌ چاكه‌كانت شتێكی تر نیه‌ ئارامیت پێ ببه‌خشێت.

وپاشانیش بیر بكه‌ره‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئه‌و كاره‌ی تۆ ده‌یكه‌یت  تام و چێژه‌كه‌ی ته‌نها بۆ چه‌ند ساتێكه‌ و كاتێك ته‌واو ده‌بیت هه‌ست به‌ شه‌رمه‌زاریه‌كی زۆر ده‌كه‌یت، و له‌وانه‌یشه‌ به‌هۆیه‌وه‌ توشی چه‌ندین نه‌خۆشی كوشنده‌ بیت و خه‌جاڵه‌تی و شه‌رمه‌زاری لای خوا و خه‌ڵكیش بیت، و هه‌تا ده‌مریت گرفتار و كه‌فته‌كار بیت.

له‌ كۆتاییشدا و سه‌رباری ئه‌مانه‌ش هه‌مووی ئه‌وه‌ باش بزانه‌ كه‌ هه‌ر كه‌س ئه‌و كار و ده‌ستدرێژیه‌ بكاته‌ سه‌ر ناموسی خه‌ڵك ئه‌وه‌ بێگومان به‌ له‌وه‌ی كه‌ خه‌ڵكیش ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه‌وه‌ سه‌ر نامووسی و وه‌كو ئیمامی شافعی ده‌فه‌رمووێت: (زینا قه‌رزێكه‌ هه‌ر كه‌س بیكات كه‌س وكاره‌كه‌ی قه‌رزه‌كه‌ی بۆ ده‌ده‌نه‌وه‌). جا تۆ چۆن پێت ناخۆشه‌ خه‌ڵك ئه‌و كاره‌ له‌ گه‌ڵ كه‌س و كارت ئه‌نجام بده‌ن، ده‌بێت به‌ هه‌مان شێوه‌ پێت ناخۆش بێت كه‌ ده‌رباره‌ی كه‌س و كاری خه‌ڵكی ئه‌نجامی بده‌یت، و هه‌میشه‌ ئه‌وه‌ت له‌ یاد بێت، كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی تۆ زینای له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت خوشك و دایك و كه‌س و كاری خه‌ڵكه‌، و وابیهێنه‌ پێش چاوی خۆت كه‌ كه‌س وكاری خۆته‌ و خه‌ڵكی ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ده‌كات، جا بزانه‌ ئه‌و كات هه‌ڵوێستت چی ده‌بێت.

بۆیه‌ هه‌وڵ بده‌ ئافره‌تێكی باوه‌ڕدار بدۆزیته‌وه‌ و بیكه‌یته‌ هاوسه‌رت، ژیانێكی ئارام و ئاسووده‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێبكه‌یت، و واز له‌و كاره‌ بهێنێت و خوای گه‌وره‌ له‌ ئێمه‌ و له‌ تۆیش خۆیش بێت و هیدایه‌تی هه‌موو لایه‌كمان بدات.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌.


زۆرترین بینراو