#ڤایرۆسی کۆرۆنا

ئافره‌ت حه‌مله‌كه‌ی له‌ته‌مه‌نی 8 هه‌فته‌یدا له‌ ( بار ) ببات گوناهبار ده‌بێت ؟

هەواڵی / 13/1/2020 370 جار بینراوە

ئافره‌ت حه‌مله‌كه‌ی له‌ته‌مه‌نی 8 هه‌فته‌یدا له‌ ( بار ) ببات گوناهبار ده‌بێت ؟


پرسیاری هاوڵاتیه‌ك :
     به‌ناوی‌ خوا من ئافره‌تێكم چه‌ندین جار ئه‌م پرسیاره‌م كردووه‌ كه‌ هیچ وه‌ڵامێك نه‌بووه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ من له‌كاتی‌ نه‌م ده‌ویست منداڵم ببێت له‌كاتی‌ مه‌نع سك بوو به‌ڵام من منداڵه‌كی‌ دیم هه‌بوو زۆر بجوك بوو وه‌ كه‌سم له‌گه‌ڵ‌ نیه‌ له‌مال بۆیه‌ ئه‌م سكه‌ بۆمن زۆر زه‌حمه‌ت بوو وه‌ سكه‌كه‌م 8 هه‌فته‌ بوو ناچاربووم له‌به‌ر خۆم جواند وه‌زۆركه‌س ده‌یوت ده‌توانی‌ چونكه‌ تا 4مانك بێت ئینجا جائیز نیه‌ ئایه‌ ئێستا من گوناهبارم یان نا وه‌ئه‌گه‌ر كوناهبارم جیبكه‌م تا خوای‌ كه‌وره‌ لێم خۆش بێت زۆر سوپاستان ده‌كه‌م ئه‌كه‌ر وه‌ڵامم ده‌نه‌وه‌.<br><br>
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ و میهره‌بانه‌وه‌
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیان، وه‌ درود و ڕه‌حمه‌ت بۆ سه‌ر گیانی پاكی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) و گشت كه‌س و یاران و شوێنكه‌وتوانی به‌گشتی.
وه‌ڵام: سه‌باره‌ت به‌ پرسیاره‌كه‌ی به‌ڕێزتان:

به‌ڵێ به‌دڵنیاییه‌وه‌ گوناهباریت و نه‌ده‌بوو ئه‌و كاره‌ت بكردایه‌، چونكه‌ بۆچوونی په‌سه‌ند ئه‌وه‌یه‌ كه‌ منداڵ له‌ دوای ته‌مه‌نی چل ڕۆژی ڕۆح ده‌كرێت به‌ به‌ریدا و ته‌نها له‌ دوو حاڵه‌تدا ده‌كرێت له‌ بار ببرێت:

یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌و منداڵه‌ هیچ ئومێدی ژیانی نه‌بێت، واته‌ ئه‌گه‌ر به‌پێی ڕاپۆرتی لیژنه‌یه‌كی پزیشكی موسوڵمانی پسپۆڕ ئه‌وه‌ سه‌لمێنرا كه‌ ئه‌و منداڵه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت هه‌وای سه‌رزه‌وی هه‌ڵبمژێت و وبۆ ته‌نها یه‌ك ساتیش ئومێدی ژیانی له‌ ده‌ره‌وه‌ی سكی دایكی نیه‌، له‌م حاڵه‌ته‌دا و دوای دڵنیا بوون له‌ ڕاستی و زانستی بوونی ڕاپۆرتی ئه‌و پزیشكانه‌ ده‌كرێت ئه‌و كۆرپه‌له‌یه‌ له‌بار ببرێت له‌ هه‌ر قۆناغێك و ته‌مه‌نێكدا بێت.

دووه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆرپه‌له‌یه‌ مه‌ترسیه‌كی ڕاسته‌قینه‌ بۆ سه‌ر گیانی دایكی دروست كرد، و هیچ ڕێگه‌ چاره‌یه‌ك نه‌بوو بۆ پاراستن و ڕزگار كردنی گیانی هه‌ردوكیان، له‌و حاڵه‌ته‌دا ژیانی دایكه‌كه‌ ده‌خرێته‌ پێش ژیانی منداڵه‌كه‌وه‌ و منداڵه‌كه‌ له‌بار ده‌برێت.

وه‌ جگه‌ له‌م دوو حاڵه‌ته‌ له‌بار بردنی كۆرپه‌له‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نیه‌، به‌تایبه‌تیش دوای ته‌مه‌نی چل ڕۆژی.

بۆیه‌ ئه‌م كاره‌ی جه‌نابت گوناهێكی زۆر گه‌وره‌یه‌ و پێویسته‌ ته‌وبه‌ی لێ بكه‌یت، و جارێكی تر كاری وا نه‌كه‌یت، و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ئه‌بو هوره‌یره‌ فه‌رمووده‌یه‌كمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌ و ده‌فه‌رمووێت: ((أَنَّ امْرَأَتَیْنِ مِنْ هُذیْلٍ رَمَتْ إِحْدَاهُمَا الاخْرَی‌ ، فَطرَحَتْ جَنِینَهَا ، فَقَضی‌ فِیهِ رَسُول اللَّهِ صَلَّی‌ اللَّهُ عَڵیْهِ وَسَلَّمَ بِغُرَّه‌ِ عَبْدٍ)). رواه البخای ومسلم.<br><br> واته‌: دوو ئافره‌ت له‌ هۆزی هوزه‌یل بوو به‌ شه‌ڕیان یه‌كێكیان به‌ردێكی كێشا به‌وی تریانا و منداڵه‌كه‌ی له‌ بار برد، وه‌ پێغه‌مبه‌ری خودا  (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) خوێنی ئه‌و كۆرپه‌یه‌ی به‌ نرخی كۆیله‌یه‌ك مه‌زه‌نه‌ كرد، و زانایان نرخی كۆیله‌یه‌كیان له‌ كۆندا به‌پێنج ووشتر مه‌زه‌نه‌ كردوه‌، و زانایانی هاوچه‌رخ ئێستا ئه‌و پاره‌یه‌ به‌ نزیكه‌ی چل و سێ مسقاڵ زێڕ مه‌زه‌نده‌ ده‌كه‌ن.

به‌ڵام ئه‌م ڕیّژه‌یه‌ بۆ ووڵاتی ئێمه‌ زۆر زۆره‌، بۆیه‌ ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ سه‌ر بنه‌ڕه‌تی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ و له‌كوێوه‌ هاتووه‌، وله‌ بنه‌ڕه‌تیشدا خوێنی ئه‌و منداڵه‌ به‌ یه‌ك له‌سه‌ر بیستی خوێنی مرۆڤێكی كامڵ مه‌زه‌نه‌ ده‌كرێت، و خوێنبایی مرۆڤه‌كانیش هه‌رچه‌ند شه‌رع دیاری كردوه‌ به‌ نرخی سه‌د ووشتر، به‌ڵام له‌به‌ر زۆری ڕێژه‌كه‌ی ئێستا خه‌ڵك زۆر كه‌متر له‌و ڕَێژه‌یه‌ ده‌دات، و به‌ پێی نه‌ریتی كۆمه‌ڵگاكان وباری دارای خه‌ڵكان ئه‌و ڕێژه‌یه‌ ده‌گۆڕێت، به‌تایبه‌تی له‌ كۆمه‌ڵگای خۆماندا، بۆیه‌ له‌ كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ئێستا خوێنبایی مرۆڤێك ده‌كرێت به‌ بیست هه‌زار دۆلار مه‌زه‌نه‌ بكرێت وه‌ك ڕێژه‌یه‌كی مام ناوه‌ند، كه‌واته‌ خوێنی ئه‌و منداڵه‌ یه‌كسانه‌ به‌ هه‌زار دۆلار و به‌ پێدانی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ خوێنی ئه‌و كۆرپه‌یه‌ قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه‌. و جا ئه‌گه‌ر تۆ خۆت ئه‌و كاره‌ت كردبێت ده‌بێت خۆت  و كه‌س و كارت بیده‌ن، وه‌ ئه‌گه‌ر باوكی منداڵه‌كه‌ش واتا هاوسه‌رت هاوبه‌شی ئه‌و تاوانه‌ی كردبێت، ئه‌وه‌ پێكه‌وه‌ به‌ هاوكاری كه‌س و كارتان ده‌یده‌ن، ئه‌و بڕه‌ ئاڵتونه‌ش ده‌درێته‌ میراتگرانی ئه‌و كۆرپه‌له‌یه‌ له‌ باوك و براو خوشكه‌كانی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر باوكیشی به‌شداری ئه‌و تاوانه‌ی كردبوو ئه‌وه‌ ئه‌ویش هیچ له‌و پاره‌یه‌ نابات چونكه‌ ئیَِوه‌ به‌ بكوژی مناڵه‌كه‌ ئه‌ژمار ده‌كرێن و هیچ میراتی لێ نابه‌ن، و پاره‌كه‌ به‌سه‌ر میراتگره‌كانی تردا دابه‌ش ده‌كرێت هه‌ یه‌ك به‌ پێی ئه‌و پشكه‌ی كه‌ له‌ میراتی ئه‌و منداڵه‌ به‌ری ده‌كه‌وێت.

زیاد له‌مه‌یش پێویسته‌ هه‌ر كه‌س به‌شداری ئه‌و تاوانه‌ی كردبێت دوومانگ له‌سه‌ر یه‌ك به‌ڕۆژوو بێت. چونكه‌ پاره‌كه‌ حه‌قی كه‌س وكاری كۆرپه‌ كۆژراوه‌كه‌یه‌، و ڕۆژوه‌كه‌یش حه‌قی په‌روه‌ردگاره‌ و بۆ پاكبوونه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌یه‌.
خوای گه‌وره‌ له‌ هه‌موو لایه‌ك خۆش بێت.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌.




زۆرترین بینراو