#شاسوار عەبدولواحید .. جوڵانەوەی نەوەی نوێ # ياساى چاكسازی و موچەی پلە باڵاكان

سەدر و عامرى لە ئێرانەوە دەیانەوێت کاندیدى سەرۆکوەزیران یەکلابکەنەوە

هەواڵی / 12/1/2020 220 جار بینراوە

ئایا عەبدولمەهدى دەبێتەوە بە سەرۆکوەزیران؟
سەدر و عامرى لە ئێرانەوە دەیانەوێت کاندیدى سەرۆکوەزیران یەکلابکەنەوە

شه‌ن پرێس : ناس
پرسى ڕاسپاردنى کاندیدێک بۆ پۆستى سەرۆکوەزیرانى عێراق بووەتەوە باسى گەرمى گۆڕەپانى سیاسی، هەریەک لە موقتەدا سەدر و عامرى بۆ ئەو مەبەستە لەشارى قومى ئێران کۆبونەتەوە.

بەپێی ڕۆژنامەى ئیندیپێندنتى بەریتانى، عەبدولمەهدى لەسەردانەکەیدا بۆ هەرێم داواى کردووە کورد پشتیوانى بکات بۆ ئەوەى جارێکى تر ئەرکى پێکهینانى کابینەى نوێ بخرێتە ئەستۆ تا ئەنجامدانى هەڵبژاردن.

هاوکات، ڕیاز مەسعودى پەڕلەمانتارى هاوپەیمانى سائیرون لەبەرنامەیەکى تەلەفزیۆنیدا ئاشکرایکرد، لەسەر پرسى پەلەکردن لە پێکهێنانى کابینەى نوێ و چەند پرسێکى تر لەوانە دەرکردنى هێزەکانى ئەمریکا، موقتەدا سەدر و هادى عامرى لەشارى قومى ئێران کۆبوونەتەوە.

ئەو پەڕلەمانتارە ئەوەشى درکاندووە، هاوپەیمانیێتەکەیان دەیانەوێت کەسێکى بەهێز و سەربەخۆ کە تواناى چاکسازى هەبێت کاندید بکرێت و دۆسییەى پێکهینانى کابینەى نویش کە دواکەوتووە لە کۆبونەوەکەى ئەو دوو سەرکردەیەدا بەچڕى باسیى لێوە کراوە و بۆ ئەو مەبەستەش تاوتوێ پڕۆژیەکى ڕاستەقینە بۆ عیراقیەکان جیاواز لەڕابردوو باس کراوە.

مەسعودى جەختى لەوەش کردووەتەوە، هەفتەى داهاتوو بڕیارى یەکلا کەرەوە بۆ دیارىکردنى کاندیدێک بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران دەدرێت .

لاى خۆشیەوە عەبدولئەمیر تەعیبان پەڕلەمانتارى هاوپەیمانى فەتح ئاشکراى کردووە، “خواستێکى گەورە” لەلاى هەندێ لایەنى سیاسیى هەیە بۆ ئەوەى عادل عەبدولمەهدى بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێ تا ئەو کاتەى هەڵبژاردنى پیشوەختە ئەنجامدەدرێت ڕابسپێردرێت، دواى هەڵوێستەکەى عەبدولمەهدى لە پەرلەمان لەبارەى هێرشەکەى ئەمریکاوە.

بەڵام ئەحمەد ئەسەدى پەرلەمانتارى هەمان هاوپەیمانى ڕەتیکردووەتەوە، هیچ ڕێککەوتنێک هەبێت بۆ دوبارە ڕاسپاردنى عەبدولمەهدى بۆ پێکهێنانى حکومەت.

زۆرترین بینراو