#شاسوار عەبدولواحید .. جوڵانەوەی نەوەی نوێ # ياساى چاكسازی و موچەی پلە باڵاكان

وەزیرى پێشمەرگە: هه‌ر هێزێكی سه‌ربازی ئابونەى حزبى وەربگرێت دەدرێتە دادگاى سەربازى

هەواڵی / 12/1/2020 298 جار بینراوە

وەزیرى پێشمەرگە:  هه‌ر هێزێكی سه‌ربازی ئابونەى حزبى وەربگرێت دەدرێتە دادگاى سەربازى

 

وەزیرى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، هێزەکانى پێشمەرگە ڕێکدەخرێنەوە، هەرێم پێویستى بەم هێزە فراوان و زۆر و زەبەندەى پێشمەرگە نییە.

شۆڕش ئیسماعیل وەزیرى پێشمەرگە ئەمڕۆ یەکشەممە 12ى کانونى دووەمى 2020 لەکۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستاندا ڕایگەیاند “دەبێت بە یاسا پێشمەرگە ڕێکبخرێتەوە، کوردستان پێویستى بەم هێزە فراوان و زۆر و زەبەندەى پێشمەرگە نییە”.

وتیشى “بڕیارێکى کابینەى پێشووى حکومەت هەیە کە پێویستى رێکخستنەوەى هێزەکانى دیاریکردووە، خۆ ڕێکخستنەوەى پێشمەرگە بەپێی پێویستى جوگرافیاى کوردستان دەبێت کە چەند پێشمەرگەى پێویستە رێکدەخرێتەوە و پاسەوانى لێجیادەکرێتەوە”.

شۆڕش ئیسماعیل باسى لەوەشکرد، ئێستا کوردستان بە 200 بۆ 300 هەزار پێشمەرگە پارێزراوە و دەیانەوێت بە ژمارەیەکى کەمتر لەوە ئەو ئەرکە بەجێبهێنرێت.

لەبارەى وەرگرتنى ئابونەى حزبى لەناو هێزەکانى پێشمەرگە، شۆڕش ئیسماعیل وتى “20 بۆ 30 ساڵە ئابونە لە پێشمەرگە وەردەگیرێت، هێزەکانمان ئاگادارکردووەتەوە کە ئەوەى ئابونەى حزبى وەربگرێت دەدرێتە دادگاى سەربازى، دەبێت ئەوە کۆتایی پێبێت، سزادانى سیاسیش قبوڵناکرێت”.


زۆرترین بینراو