#شاسوار عەبدولواحید .. جوڵانەوەی نەوەی نوێ # ياساى چاكسازی و موچەی پلە باڵاكان

عه‌بدولمه‌هدی پرسی "زۆر هه‌ستیار"ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێكردووه‌

هەواڵی / 12/1/2020 465 جار بینراوە

تێڕوانینی هاوبه‌شیان هه‌بووه‌ بۆ سه‌رجه‌م پرسه‌كان
عه‌بدولمه‌هدی پرسی "زۆر هه‌ستیار"ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێكردووه‌

شه‌ن پرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومه‌تی عێراق ورده‌كاریی سه‌ردانه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاشكراده‌كات.

ڕۆژی شه‌ممه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان، عه‌بدولمه‌هدی كه‌ له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی نه‌كرد و ئێستا كه‌ بوه‌ته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ر ئه‌و سه‌ردانه‌ی ئه‌نجامدا، به‌وته‌ی به‌رپرسێكی حكومه‌تی عێراق كه‌ قسه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت كردووه‌، بابه‌تی زۆر هه‌ستیار له‌و سه‌ردانه‌دا باسكراوه‌ و هه‌م به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق، هه‌م به‌رپرسانی هه‌رێم تێڕوانینی هاوبه‌شیان هه‌بووه‌ بۆ سه‌رجه‌م پرسه‌كان.

ڕۆژنامه‌كه‌ ده‌شڵێت، ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ له‌دوای ساڵی 2003وه‌ به‌رپرسانی هه‌ولێر و به‌غدا یه‌ك تێڕوانینی هاوبه‌شیان له‌سه‌ر كێشه‌كانی عێراق هه‌بێت.

به‌رپرسه‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق كه‌ قسه‌ی بۆ شه‌رقولئه‌وسه‌ت كردووه‌ ده‌ڵێت له‌پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق هه‌ولێر و به‌غدا تێڕوانینی هاوبه‌شیان هه‌بووه‌، به‌بێ ئاشكراكردنی ئه‌و تێڕوانینه‌ هاوبه‌شه‌.

 له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی شارپرێس، عادل عەبدولمەهدی ئامانجی سەردانەکەی بۆ سێ دواکاری بووە كه‌ پشتیوانی بکەن بمینێتەوە، هه‌روه‌ها کورد هەوڵبدات دۆخی عێراق هێور ببێتەوە، پشتیوانی کردنەدەرەوەی هێزە بیانیەکان بکەن وەک ئەوەی لە پەرلەمان بریاری لەسەر دراوە..

هاوكات واتە کورد ببیتە بەشێک لە ئەجێندای کوتلەی بینا و رۆڵبگێرێت تا خۆپیشاندانەکان و نائارامی کۆتایی بێت، بەڵام ئەوەی کە گرنگە کورد رەزامەند نەبووە بۆ دەرکردنی هێزە بیانیەکان بەبیانووی بوونی داعش و مەترسیەکانی تری سەر عێراق

جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ ڕۆژنامه‌كه‌ی وتووه‌، هه‌رێم جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌ هه‌م حكومه‌تی ئێستای عێراق و هه‌م ئه‌وه‌ی دواتریش دێت ده‌بێت پابه‌ندنی ڕێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا بێت له‌باره‌ی یاسای بودجه‌ی گشتیی و پشكی هه‌رێمه‌وه‌.

خـێـزان

10 ئامۆژگاریی ئاڵتونی بۆ به‌رده‌وامبوون له‌ سێكس

10 خوو ، ژن ده‌یكات و پیاو پێی ناخۆشه‌

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

گـــوێـــــز لــــە مـــــاســـی بـاشــتــرە بـــۆ دڵ

رێژەیەكی بەرز لە ئۆمیگا3 لەخۆ دەگرێت

زۆرترین بینراو