#ڤایرۆسی کۆرۆنا #كێشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی نیوان یه‌كێتی و پارتی

په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان داوا ده‌كات عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستبه‌جێ پۆسته‌كه‌ی جێبهێڵێت

هەواڵی / 12/1/2020 327 جار بینراوە

هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بووه‌ به‌رامبه‌ر تیرۆركردنی ڕۆژنامه‌نووسێكی عێراقی
په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان داوا ده‌كات عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستبه‌جێ پۆسته‌كه‌ی جێبهێڵێت

شه‌ن پرێس:
هۆشیار عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق داوا له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ر ده‌كات ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ببێت.

هۆشیار عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ڕه‌خنه‌ی توند له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق ده‌گرێت به‌وه‌ی هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بووه‌ به‌رامبه‌ر به‌ تیرۆركردنی ڕۆژنامه‌نووسی عێراقیی ئه‌حمه‌د عه‌بدولسه‌مه‌د.

هۆشیار عه‌بدوڵڵا له‌نوسینێكدا ده‌ڵێت "عه‌بدولمه‌هدی هه‌ست به‌شه‌رمه‌زاری ده‌كات ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌ له‌ بكوژی عه‌بدولسه‌مه‌د بگرێت".

باس له‌وه‌شده‌كات، پێویسته‌ ده‌ستبه‌جێ عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ببێت، چونكه‌ هیچ نیگه‌رانییه‌ك نییه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عێراق له‌ ئێستادا.