#ڤایرۆسی کۆرۆنا

فراكسیۆنی پارتی: دەبێت پڕۆژەیاسای چاكسازی پەسند بكرێت

هەواڵی / 12/1/2020 219 جار بینراوە

“سازشی لەسەر ناكرێت”

فراكسیۆنی پارتی: دەبێت پڕۆژەیاسای چاكسازی پەسند بكرێت

شه‌ن پرێس:
فراكسیۆنی پارتی دیموكرات لە پەرلەمانی كوردستان بڕیاریدا، كە دەبێت پڕۆژەیاسای چاكسازی پەسند بكرێت و سازشی لەسەر ناكرێت.

ئۆمێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی به‌ میدیای فەرمی حیزبه‌كه‌ی  رایگەیاندووه‌،"بەر لە دەستپێكردنی كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان فراكسیۆنی پارتی كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا".

راشیگەیاند، پڕۆژەی چاكسازی دەبێت پەسند بكرێ و سازشی لەسەر ناكرێ، كە كارێك دەكەین لە پێناو چەسپاندنی زێتری دادپەروەری یژدان ئاسودە بكەین و بەرژەوەندی كوردستان و خەڵكەكەی لەسەرووی هەموو شتێك بێت.

ئەمە لەكاتێكدایە پەرلەمانی كوردستان لە كۆبوونەوەدایەو یەكێك لە بڕگه‌كانی  كۆبوونەوەكەش خوێندنەوەی دووەمە بۆ پڕۆژەی چاكسازی لەخانەنشینی موچە ‌و دەرماڵه ‌و بەخشین و ئیمتیازاتەكانی تر.

زۆرترین بینراو