#ڤایرۆسی کۆرۆنا

حكومه‌تی‌ ئوستورالیا (10,000) حوشتر ده‌كوژێت

هەواڵی / 11/1/2020 315 جار بینراوە

حكومه‌تی‌ ئوستورالیا (10,000) حوشتر ده‌كوژێت
 
شه‌ن پرێس:
ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ئوستورالیا بڕیاریاندا به‌ كوشتنی‌ (10,000) سه‌ر حوشتر له‌ ووڵاته‌كه‌یان, ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌و ئاژه‌لاَنه‌ له‌ ناوچه‌كانی‌ باشوری‌ ئوسورالیا ئاوێكی‌ زۆر به‌كارده‌هێنن.
به‌رپرسانی‌ ئوستورالی‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌ كه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ئاوێكی‌ زۆر به‌كارده‌هێنن و ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ هۆی‌ ووشكبوونی‌ زیاتری‌ ئه‌و ناوچانه‌ و له‌كاتی‌ كه‌وتنه‌وه‌ی‌ ئاگریشدا زیانه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌ زۆر زیاتر ده‌بێت, بڕیاری‌ كوشتن و له‌ناوبردنی‌ (10,000) حوشتریان داوه‌.
له‌ ڕاپۆرتێكیدا, ڕۆژنامه‌ی‌ (ئیندیپێندنت)ی‌ به‌ریتانی‌ باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ پرۆسه‌ی‌ كوشتنی‌ ئه‌و حوشترانه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ فڕۆكه‌وه‌ ده‌بێت و چه‌ندین نیشانه‌ شكێن (قه‌نناص)ی‌ پیشه‌گه‌ر ئه‌وكاره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له‌پاش كوشتنیشیان ته‌رمه‌كانیان جێده‌هێڵرێت هه‌تا ووشك ده‌بێته‌وه‌ و پاشان ده‌كرێن به‌ژێر گڵه‌وه‌.
ڕۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ به‌هۆی‌ كاریگه‌ربوونی‌ ناوچه‌كه‌ به‌ گازه‌ گه‌رمه‌كانه‌وه‌, ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ئوستورالیا ئه‌و كاره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.


زۆرترین بینراو