#ڤایرۆسی کۆرۆنا

تویته‌ر هه‌ژماری‌ عه‌لی‌ خامه‌نه‌ئیی‌ ڕاگرت

هەواڵی / 11/1/2020 213 جار بینراوە

تویته‌ر هه‌ژماری‌ عه‌لی‌ خامه‌نه‌ئیی‌ ڕاگرت


شه‌ن پرێس:
تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر هه‌ژماری‌ تایبه‌تی (علی‌ خامه‌نه‌ئی)ی ڕێبه‌ری‌ باڵای‌ شۆڕشی ئێرانیی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ كاتی‌ ڕاگرت.
له‌پاش هێرشه‌ موشه‌كیه‌كه‌ی‌ ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی‌ ئه‌مریكا له‌ناو خاكی‌ عێراقدا, ئه‌مڕۆ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر هه‌ژماری‌ تایبه‌تی خامه‌نه‌ئیی به‌شێوه‌یه‌كی‌ كاتی‌ ڕاگرت.
له‌ئێستادا كه‌ بته‌وێت هه‌ژماره‌كه‌ی‌ خامه‌نه‌ئی ببینیت, ئه‌م نامه‌یه‌ ده‌رده‌كه‌وێت: ئـه‌م هـه‌ژمـاره‌ بـه‌شـێـوه‌یـه‌كـی‌ كـاتـی‌ ڕاگـیـراوه‌.
پێشتریش هه‌ردوو تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر و فه‌یسبوك هه‌ژماره‌ تایبه‌تیه‌كانی‌ كه‌ناڵی‌ (العالم)ی‌ ئێرانییان ڕاگرت, كه‌ ملیۆنان هه‌واداریان هه‌بوو.

زۆرترین بینراو