#ڤایرۆسی کۆرۆنا #كێشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی نیوان یه‌كێتی و پارتی

خۆپیشاندان لە تاران دەستیپێکردەوە.. دروشم لە دژی خامنەیی و پاسداران دەوترێتەوە

هەواڵی / 11/1/2020 241 جار بینراوە

خۆپیشاندان لە تاران دەستیپێکردەوە.. دروشم لە دژی خامنەیی و پاسداران دەوترێتەوە

 

کەمێک پێش ئێستا و لەدوای ڕاگەیاندنی هۆکاری کەوتنەخوارەوەى فرۆکە ئۆکرانییەکە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە، خۆپیشاندان لە تارانی پایتەخت دەستیپێکردەوە و دروشم لەدژی “خامنەی و سوپای پاسداران” دەڵێنەوە.

بەپێی چەند گرتە ڤیدیۆییەک کە بڵاوکراونەتەوە، خۆپیشاندەران داوای ڕۆشتنی ڕژێمی ئێران دەکەن و هێزە ئەمنییەکانیش بە گازی فرمێسکڕێژ هێرش دەکەنە سەر خۆپیشاندەران.

خۆپیشاندەران لە بەردەم مزگەوتی “ئەمیر کەبیر” هاوار دەکەن “بەڵێ بۆ دەستلەکارکێشانەوەى بەرپرسی ناباش، بێشەرەف دەستلەکاربکێشەرەوە، مردن بۆ درۆزنان.”