#شاسوار عەبدولواحید .. جوڵانەوەی نەوەی نوێ # ياساى چاكسازی و موچەی پلە باڵاكان

ئەو سەرکردە سەربازییەى ئێران کە ئەمریکا ویستى لە ڕۆژى کوژرانى سولەیمانیدا بە ئامانجى بگرێت کێیە؟

هەواڵی / 10/1/2020 481 جار بینراوە

ئەو سەرکردە سەربازییەى ئێران کە ئەمریکا ویستى لە ڕۆژى کوژرانى سولەیمانیدا بە ئامانجى بگرێت کێیە؟

 

بەرپرسێکى ئەمریکا پلانێکى وڵاتەکەى ئاشکراکرد، بۆ بە ئامانجگرتنى بەرپرسێکى دیارى سوپاى پاسداران لە یەمەن، لەهەمان ئەو ڕۆژەدا کە قاسم سولەیمانى تێدا کوژرا.

بەرپرسەکە کە ناوى نەهێنراوە بە کەناڵى سی ئێن ئێنى ئەمریکى ڕاگەیاندووە، ئەمریکا بەرپرسێکى سەربازى ئێرانى لە فەیلەقى قودسى سوپاى پاسداران بە ئامانج گرتووە لە یەمەن، لەهەمان ئەو ڕۆژەدا کە قاسم سولەیمانى تێدا کوژرا.

هاوکات سەرچاوەیەکى ئاگادار لە ڕووداوەکە ڕایگەیاندووە، پڕۆسەى بە ئامانجگرتنى ئەو بەرپرسە ئێرانییە لە یەمەن شکستى هێناوە.

جەختیشیکردووەتەوە، لە ئێستادا هیچ پڕۆسەیەکى دیکە بۆ بە ئامانجگرتنى سەرکردەکانى فەیلەقى قودس لە ئارادا نییە.

پێشتر ڕۆژنامەى واشنتن پۆستى ئەمریکى بڵاویکردبووەوە، ئەو بەرپرسەى ئەمریکا ویستویەتى بە ئامانجى بگرێت عەبدو ڕەزا شهلاى سەرکردە لە فەیلەقى قودس بووە.

عەبدو ڕەزا شهلاى بە یەکێک لە دیارترین “کەسایەتییە مەترسیدارەکان” پۆلێن کراوە لەلایەن وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکاوە، ئەرکەکەى گواستنەوەى چەکى پێشکەوتووە بۆ حوسییەکانى یەمەن، تۆمەتبارە بە تێوەگلان لە بە ئامانج گرتنى کەشتییە ئەمریکییەکان لە کەنداو، هەوڵدان بۆ کوشتنى وەزیرى دەرەوەى سعودیە لە ئەمریکا لە ساڵى 2011، کە بەهۆیەوە خرایە لیستى تیرۆرەوە.

ئەمریکا پاداشتێکى 15 ملیۆن دۆلارى تەرخانکردووە بۆ هەر کەسێک کە زانیارى لەبارەى شەهلاى پێبدات.


خـێـزان

10 ئامۆژگاریی ئاڵتونی بۆ به‌رده‌وامبوون له‌ سێكس

10 خوو ، ژن ده‌یكات و پیاو پێی ناخۆشه‌

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

گـــوێـــــز لــــە مـــــاســـی بـاشــتــرە بـــۆ دڵ

رێژەیەكی بەرز لە ئۆمیگا3 لەخۆ دەگرێت

زۆرترین بینراو