#ڤایرۆسی کۆرۆنا #كێشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی نیوان یه‌كێتی و پارتی

عێراق دژى بۆردومانەکەى ئێران لە ئەنجومەنى ئاسایش جموجۆڵى دەستپێکرد

هەواڵی / 10/1/2020 222 جار بینراوە

عێراق دژى بۆردومانەکەى ئێران لە ئەنجومەنى ئاسایش جموجۆڵى دەستپێکرد

 

عێراق بەفەرمى پەیامێکى سکاڵا ئامێزى ئاڕاستەى ئەنجومەنى ئاسایش کرد، وەک ناڕەزاییەک بەرانبەر بۆردومانکردنى دوو بنکەى سەربازى لە ئەنبار و هەولێر لەلایەن ئێرانەوە.

لەناوەڕۆکى پەیامى سکاڵا ئامێزەکەدا کە عێراق گەیاندویەتییە ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى هاتووە “بۆردومانکردنى خاکى عێراق لەلایەن ئێرانەوە و بەپاساوى بەرگریکردن لەخۆیان کارێکى ڕەتکراوەیە بەلاى عێراقەوە”.

لەپەیامەکەى عێراقدا ئەوەش هاتووە، “دەستوەردانى هەر وڵاتێکى ناوچەى و نێو دەوڵەتى لەکاروبارەکانى عێراق ڕەتدەکەینەوە پێیشى نیگەرانین”.

پێنج شەممەش وەزارەتى دەرەوەى عێراق جەختى لەوە کردەوە، باڵێۆزى ئێران لەبەغدا بانگهێشتى وەزارەتەکەیان کراوە بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکارى بۆردومان کردنى چەند بنکەیەکى سەربازى لەلایەن ئێرانەوە  و پێشێلکارییەکانى سەروەرى عێراق لەلایەن ئێرانەوە لەڕێگەى باڵێۆزەکەیانەوە گەیەنراوەتە ئەو وڵاتە.