#ڤایرۆسی کۆرۆنا

به‌هۆی‌ ئاگره‌كه‌ی‌ ئوستورالیاوه‌ نیو ملیۆن ئاژه‌ڵ سوتاون

هەواڵی / 7/1/2020 234 جار بینراوە

به‌هۆی‌ ئاگره‌كه‌ی‌ ئوستورالیاوه‌ نیو ملیۆن ئاژه‌ڵ سوتاون
 
شه‌ن پرێس:
به‌هۆی‌ كه‌وتنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ئاگره‌ گه‌وره‌یه‌ی‌ دارستانه‌كانی‌ ئوستورالیای‌ گرتووه‌ته‌وه‌ و به‌ ته‌واوه‌تی‌ ئاسمانی‌ ناوچه‌كه‌ی‌ سور كردووه‌ و زیاتر له‌ دیمه‌نه‌كانی‌ فلیمه‌ ترسناكه‌كان ده‌چێت, تائێستا نزیكه‌ی‌ نیو ملیۆن ئاژه‌ڵ به‌و هۆیه‌وه‌ سوتاون و گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
كــوالا یه‌كێكه‌ له‌و ئاژه‌ڵانه‌ی‌ كه‌ به‌هۆی‌ ئه‌و ئاگره‌وه‌ زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتووه‌ به‌هۆی‌ ئاگره‌كه‌ی‌ ئوستورالیاوه‌, ئه‌وه‌ش چونكه‌ جوڵه‌ی‌ ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ زۆر خاوه‌ و به‌ ته‌نهاش گه‌ڵای‌ داری‌ (كینا) ده‌خـوات, كه‌ پڕیه‌تی‌ له‌ زه‌یت و ئه‌وه‌ش وای لێده‌كات كه‌ زووتر گڕ بگرێت و زۆرترین ژماره‌ی‌ كوالاكانیش سوتاون.
له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی‌ (میترۆ) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ نزیكه‌ی‌ (8,000) ئاژه‌ڵی‌ كوالا, واتا سێ به‌شی كوالا له‌ كه‌ناره‌كانی‌ باكوری‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ (نیو ساوس ویڵز) له‌ ئوستورالیا ده‌ژیان و له‌ماوه‌ی‌ چـوار مانگی‌ ڕابردوودا هه‌موویان له‌ناو چوون, ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ به‌هۆی‌ ئه‌و ئاگره‌ی‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ دراستانه‌كانی‌ ئه‌و ووڵاته‌ی‌ گرتووه‌ته‌وه‌ و تائێستاش كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌ و جیهانی‌ به‌خۆیه‌وه‌ سه‌قاڵ كردووه‌, نزیكه‌ی‌ نیو ملیۆن ئاژه‌ڵ سوتاون.


زۆرترین بینراو