#ڤایرۆسی کۆرۆنا

گریان و ڕشتنی‌ فرمێسك , چه‌ندین سوودی‌ گرنگی‌ ته‌ندروستیی هه‌یه‌

هەواڵی / 7/1/2020 472 جار بینراوە

سـووده‌كـانـی‌ گــریــان بـزانـه‌
 
شه‌ن پرێس:
گریان و ڕشتنی‌ فرمێسك له‌ كاته‌كانی‌ دڵته‌نگی‌ و دڵه‌ڕاوكێ‌ و ناڕه‌حه‌تیی‌ ده‌روونیدا, چه‌ندین سوودی‌ گرنگی‌ ته‌ندروستیی هه‌یه‌, كه‌ ئه‌مانه‌ی‌ لای‌ خـواره‌وه‌ هه‌ندێكیانن:
1/ گریان یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ دڵه‌ڕاوكێ‌ و نیگه‌رانیه‌كان و مرۆڤ ئارام ده‌كاته‌وه‌, به‌ڵام پێویستیی به‌چه‌ند خوله‌كێكه‌ بۆ ئه‌وه‌.
2/ گریان ده‌بێته‌ هۆی‌ دابه‌زاندنی‌ فشاری‌ خوێن, كه‌ ئه‌گه‌ری‌ هه‌یه‌ ببێته‌ هۆی‌ ڕوودانی‌ كێشه‌كانی‌ جه‌ڵته‌ی‌ مێشك ودڵ و سستبوونی‌ دڵ و تێكچوونی‌ ئه‌قڵ و سستبوونی‌ گورچیله‌كان, به‌ڵام گریان ئه‌و مه‌ترسییانه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌.
3/ گریانی‌ توند ده‌بێته‌ هۆی‌ ڕێككردنه‌وه‌ی‌ لێدانی‌ دڵ و چالاكتر كردنی‌.
4/ فرمێسك و گریان چـاو له‌ تۆز و خۆڵ و دوكه‌ڵ پاكده‌كاته‌وه‌.
5/ له‌پاش گریان هه‌ست به‌ ئارامی‌ و له‌ش سووك بوون ده‌كه‌یت.
6/ گریان ده‌بێته‌ هۆی‌ دابه‌زاندنی‌ ڕێژه‌ی‌ (كۆرتیزۆل) كه‌ به‌هۆڕمۆنی‌ دڵه‌ڕاوكێ‌ ناسراوه‌ و كه‌سه‌كه‌ هه‌ست به‌ ئارامی‌ ده‌كات.
7/ له‌كاتی‌ گریاندا بڕێكی‌ باشی (مه‌نگه‌نیز) له‌ له‌ش ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌, كه‌ كه‌ڵه‌كه‌بوونی‌ ئه‌و مه‌نگه‌نیزه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ ناجێگیریی باری‌ ده‌روونی‌.
8/ به‌هۆی‌ گریانه‌وه‌ توانای‌ سه‌رنجدانت زیاتر ده‌بێت.
9/ گریان ئازار شكێنه‌, چونكه‌ كاتێك كه‌ ئازارێكی‌ جه‌سته‌ییمان پێده‌گات به‌بێ مه‌به‌ست چه‌ند دڵۆپه‌ فرمێسكێك ده‌ڕێژین و ئه‌وه‌ش به‌ڕێگه‌یه‌كی‌ سروشتی‌ داده‌نرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئازاره‌كه‌, چونكه‌ ئه‌و گریانه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ ده‌ردانی‌ هۆڕمۆنه‌كانی‌ (ئه‌ندرۆفین  و  ئۆكسیتۆسین) كه‌ هه‌ستێكی‌ باشتر به‌ كه‌سه‌كه‌ ده‌به‌خشن.
10/ گریان ده‌بێته‌ خۆی شوشتنه‌وه‌ی‌ چاوه‌كان و به‌جوانی‌ هێشتنه‌وه‌یان.


زۆرترین بینراو