#شاسوار عەبدولواحید .. جوڵانەوەی نەوەی نوێ # ياساى چاكسازی و موچەی پلە باڵاكان

لە کاتی گەشکەی منداڵدا پێویستە چی بکەین؟

هەواڵی / 5/1/2020 387 جار بینراوە

لە کاتی گەشکەی منداڵدا پێویستە چی بکەین؟

شه‌ن پرێس :
لە کاتی گەشکەدا پێویستە ئەو کارانە کە لە خوارەوە باسکراوە بیانکەین بۆ ئەوەی ڕێگری بکەین لە ئازاردان و برینداربوونی منداڵەکە:
۱-ئەگەر منداڵەکە بە وەستانەوە بوو یان لە شوێنێکی بەرز بوو پێویستە بە هێواشی و ووریاییەوە بیخەینە سەر ئەرزیەکی تەخت و پارچە پەڕۆیەکی نەرم و تەخت بخەینە ژێر سەری.
۲- پێویستە هەموو شتێک کە لە دەوروبەریەتی لاببەین بۆ ئەوەی لە کاتی گەشکەدا زیان بە منداڵەکە نەگەیەنێت.
۳-هەوڵبدە منداڵەکە بخەیتە سەرلا بۆئەوەی هەموو ئەو لیک و دەردراوانەی دەمی بێتە دەرەوە لە دەمی.
٤-پێویستە بە هیچ شێوەیەک فشار لەسەر لەشی منداڵەکە بەکار نەهێنیت، بەتایبەتی دەمی منداڵەکە چونکە لەوانەیە ببێتە هۆی شکانی ددان یان دەرچونی قۆڵی منداڵەکە.
٥- لە کاتی گەشکەدا نابێت منداڵەکە زۆر بجوڵێنیت یان سەرەوخوار بیگریت.
٦-لە کاتی گەشکەدا پێویستە بەووردی سەرنجی ئەم شتانە بدەیت بۆ ئەوەی بتوانیت دواتر بۆ پزیشکەکەی باس بکەیت:
ا-چۆنیەتی جوڵەی منداڵەکە لە کاتی گەشکەدا.
ب-گەشکەکە چەندی خایاند.
ج-پێش ئەوەی منداڵەکە گەشکە لێی بدات هەڵسوکەوتی منداڵەکە چۆن بوو.
د-یەکسەر دوای گەشکە منداڵەکە چی لێهات، خەوت بۆ ماوەیەک؟ ، میزو پیسایی کرد بە خۆیدا؟
ها-سەرنجی منداڵەکە بدە بزانە لە کاتی گەشکەکەدا تووشی هیچ بریندارییەک بووە.
لە دوای ئەوەی منداڵەکە گەشکەکەی وەستا پێویستە چی بکەین:
۱- ئەگەر لە کاتی گەشکەکە نەمانتوانی بوو بیخەینە سەرلا ئەوە پێویستە دوای نەمانی گەشکەکە بیخەینە سەرلا.
۲-پێویستە جوان سەرنجی بدەین بۆ هەر بریندارییەک.
۳-ئەگەر هەستتکرد هەناسەی بە گرانی بۆ دەدرێت و شتێک لە ناو دەمی هەیە پێویستە زۆر بە ووریاییەوە پەنجە بخەیتە دەمیەوە و هەموو شتێکی ناو دەمی لاببەیت.
٤-ئەگەر هەستتکرد جلەکانی تەسکن و فشار لەسەر مل و قەدی دروستدەکەن، پێویستە بۆی فراوانبکەیت .
٥-نابێ هیچ خواردن و خواردنەوەیەک بدەیتە منداڵەکەکەت تاکو دڵنیادەبیت لەوەی کە هۆشی بە تەواوی گەڕاوەتەوە.
٦- لەگەڵ منداڵەکەت بمێنەرەوە تا دڵنیادەبیت کە هۆشی بە تەواوی گەڕاوەتەوە.


د. پشدەر عەبدوڵڵا ئیسماعیل
پزیشکی پسپۆری نەخۆشییەکانی منداڵان

زۆرترین بینراو