#شاسوار عەبدولواحید .. جوڵانەوەی نەوەی نوێ # ياساى چاكسازی و موچەی پلە باڵاكان

چه‌ند ڕێنمایه کی گرنگ پیش وه‌رگرتنی بێھۆشکاری گشتی :

هەواڵی / 5/1/2020 237 جار بینراوە

چه‌ند ڕێنمایه کی گرنگ پیش وه‌رگرتنی بێھۆشکاری گشتی :

شه‌ن پرێس :
زۆربه‌ی جار نه‌خۆش واده‌زانیت خۆ ئامادەکردن بۆ نەشتەرگەری و وەرگرتنی بێھۆشکاری گشتی تەنیا بە ڕۆژوبوونە لە خواردن و خواردنەوە ، بەڵام ئەمە بە ھیچ جۆرێک ڕاست نیە، چونکێ بێھۆشکاری گشتی یاخود بەنجی گشتی کارێکی ئاسان نیەو پێویستی بە خۆئامادەکردنێکی تەواو ھەیە ھەم لە ڕووی دەروونیەوە ھەم لە ڕووی جەستەییەوە .
لێرەدا باس لەو خاڵە گرنگانە دەکەم کە پێویستە ھەموو کەسێک ڕەچاوی کات پێش وەرگرتنی بێھۆشکاری گشتی :

۱ـ پشودان : پێویسته نەخۆش پشووی تەواو وەربگرێت پیش ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری .
۲ـ نوستن : پێویسته نه خۆش به لایه نی که مه وه( ٦ـ ۸) سەعات بخەوێت شەوی پێش نه‌شته‌رگه‌ری چونکه خەوتن ئەندامەکانی له‌ش چالاک دەکات .
۳ـ کافایین : لەبەرئەوەی کافایین ووریاکەرەوەیە زۆر خواردنی دەبێته هۆی کەمکردنەوەی کاریگەری ده‌رمانی بەنج له سەر جه‌سته و نەخۆش پێویستی بە ڕێژەیەکی زیاتر لە دەرمان پێویستە ، بۆیە پێویسته خواردنەوەی ڕۆژی پێش نەشتەرگەری کەمبکرێتەوە .
٤ــ جگه ره‌ و نیکۆتین : پێویسته نەخۆش بەلایەنی کەمه‌وه( ۲-٤)هەفتە واز لەجگەره‌کێشان و نیرگەلەکێشان بێنێت پێش نه‌شتەرگەری بەتایبەتی ئەو نه‌شتەرگەریانەی لە ده‌م وقورگ و لوتدا ده‌کرێن .
۵ـ باری دەروونی : پیویستە نەخۆش ئارام بکریتەوه پیش نه‌شته‌رگه‌ری، هه‌ندێک جار پیویست ده‌کات هێورکه‌ره‌وه بدریت به نه‌خۆش .
٦ـ ده رمان و چارەسەر : پێویسته نەخۆش هه‌ر جورە ده‌رمانیک یاخود چارەسەرێک بەکاردێنیت پیشانی پزیشکی بیهوشکاری بدات و به‌پێی رینمای ئه‌و بیوەستێنێت یاخود بەرده‌وام بێت لەسەری. بۆ نموونە، ئەو دەرمانانەی ڕێگە لە خەستبوونەوەی خوێن دەگرن، وەکو _ئەسپرین_ پێویستە پێش ھەفتەیەک بوەستێنرێن بۆ ڕێگری لەخوێن بەربوون لەکاتی نەشتەرگەری ، ئەگەر ھەر نەکرا ، ئەوا بۆ ٤٨ کاژێر دەبێت پێش نەشتەرگەری بوەستێنرێن ، لە خانماندا ئەگەر _حه‌بی منع_ یاخود ھەر جۆرە چارەسەرێکی ھۆرمۆنی بەکار بێنێت، پێویسته بە لایەنی کەمەوە ( ۱مانگ) پێش نه‌شته‌رگه‌ری بیوەستێنێت ، یاخود ئەو چارەسەرانەی بۆ ڕێکخستنی سووڕی مانگانە به کاردێن و پیکهاته‌ی هورمونین .
۷ـ ده‌رمانی گژوگیای یاخود ڤیتامینات : زوربه‌ی ده‌رمانی گژوگیای دەبێت به لایه‌نی که‌مەوە ، ( ٢ هه‌فته) بوەستێنرێت پێش نه‌شته‌رگه‌ری و فیتامیناتییش بەپێی جور‌ه‌که‌ی وھەروەھا چەند جۆرە خۆراکێکیش وەک : سیر ، ڕون ماسی ، ڤیتامین‌ ئی .
۸ ـ وه ستان له خواردن وخواردنەوە : به‌پی جوری خواردن، خواردنی ره‌ق( ٦ ـ ۸ ) کاژێر ، شله‌مه‌نی (١-٢)کاژێر ، شیر یاخود شله‌مه‌نیه‌ک تڵپه‌ی تیا بێت ( ۳ــ٥) کاژێر .
۹ـ خواردنه‌وه کهولیەکان : ده‌بێت بوه‌ستێنرێت( ۱ـ۲)هه فته پێش نه‌شته‌رگه‌ری .
۱۰ـ پێویسته تاقمی دان یاخود هه ر دانیکی سه‌یار و جوڵاو لابدرێت پێش نه‌شته‌رگه‌ری .
١١- ئەو نەخۆشانەی قەلەق و سترێسی زۆریان ھەیە دەتوانن شەوی پێش نەشتەرگەری ھێورکەرەوەیەک وەربگرن .
١٢- باشترە ڕۆژی پێش نەشتەرگەری حەمامێک بکەیت و مووی زیادە بە شوێنی نەشتەرگەریەکەوە لاببرێت بۆ کەمکردنەوەی پیسبوون و ھەوکردن لە شوێنی نەشتەرگەریەکە .
١٣- پێویستە جلکی تایبەت بەنەشتەرگەری لەبەرکەیت و لەو ڕۆژەدا لەخانماندا بە تایبەت بەھیچ شێوەیەک ماکیاژی لێو و ڕەنگی نینۆکەکانت نەکەیت بۆ ئەوەی ڕێگری نەکەیت لە بێھۆشکار کە چاودێری ئۆکسجینی لەشت بکات لەکاتی نەشتەرگەریەکەدا .
ھەر ساغ و تەندروست بن و دوور بن لە نەشتەرگەری و بێھۆشکارییەوە .

دکتۆره هه‌ڤین کمال شاه محمد
پسپۆڕی بێهۆشکاری و ئازارشکاندن

زۆرترین بینراو