#پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه‌ و بڕینی ده‌رماڵه‌كان‌ #ڤایرۆسی کۆرۆنا

هۆكار و چارەسەرەی تامێسك بزانن

هەواڵی / 28/12/2019 563 جار بینراوە

هۆكار و چارەسەرەی تامێسك بزانن


: هۆكارەكانی  دروستبونی تامێسك دەگەڕێتەوە بۆ

1-بەرزبونەوەی پلەی گەرمی جەستەی مرۆڤ بۆ سەروو ئاستی ئاسای

2-توشبون بەهەڵامەت و ئەنفلۆنزا

3-هەندێكجار جۆرێك ڤایرۆسی تایبەتە كە ئەم جۆرە برینە دروست دەكات

4-سەر ئێشەی زۆر بە هۆكارێكی دیكەی  دروستبونی تامێسك دادەنرێت

5-گۆڕانكاری و لاواز بونی كۆئەندامی بەرگری جەستەی مرۆڤ.

6-ماندوێتی زۆر .

7-هەوكردنی قوڕگ.

ڕێگاكانی چارەسەركردنی تامێسك:

.دەتوانن سود لەم پێكهاتە سروشتیانە وەربگرن بۆ چارەسەری ئەم كێشەیە ،بێئەوەی پێكهاتەی كیمیاوی بەكاربهێنن


1-كیسەی چای ئامادەكراو: سەرەتا دەبێت كیسەی چا ئامادەكراوەكە بكرێتە ناو ئاوێكی گەرمەوە بۆماوەی چەند خولەكێك ،دواتر دابنرێت تا سارد دەبێتەوە و بخرێتە سەر تامێسكەكە  بۆماوەی 5 بۆ 10 خولەك دواتر لاببرێت، واباشترە كاتێك تامێسك لەسەر لێوەكانت دروست بوو ڕۆژانە چەند جارێك ئەمە دوبارە بكرێتەوە بۆ  ئەوەی لەماوەیەكی كەمدا  تامێسكەكە چارەسەر ببێت ،ئەگەر ڕۆژانە چای كیسەی  ئامادەكراو بەكار دەهێنن بۆ خواردنەوە ئەوە دەتوانن سود لە كیسەی چا بەكارهاتوەكان وەربگرن بۆ چارەسەری تامێسك

2-سیر: دەوڵەمەندە بەپێكهاتە دژە بەكتریاكان ،و چارەسەرێكی سروشتی بەسودە بۆ تامێسك ، چەند پارچەیەك لە سیر ورد بكرێت و ڕۆژانە چەند جارێك بخرێتە سەر شوێنی تامێسكەكە و ژەند خولەكێك لەسەر شوێنی برینەكە بهێڵرێتەوە دواتر شوێنی تامێسكەكە بە ئاوی شلەتێن خاوێنبكرێتەوە

3-شیری تەڕ: بەسودە بۆ كەمكردنەوەی ئازاری تامێسك ئەویش بەوەی چەند دڵۆپێك لەشیری تەڕ بخرێتە سەر شوێنی تامێسكەكە

4-ڤانێلا: دەتوانرێت بڕێك ڤانێلا بەچەند دڵۆپێك ئاوی خاوێن تەڕ بكرێت و تامێسكەكەی پێ چەور بكرێت و چەند خولەكێك پێوەی بهێڵرێتەوە دواتر بەئاوی شلەتێن
.خاوێنبكرێتەوە ،واباشترە ئەم گیراویە ڕۆژی چوار جار بەكاربهێنرێت

5-دەتوانرێت بڕێك هەنگوین بخرێتە سەر شوێنی تامێسكەكە و ماوەی 5 خولەك پێوەی بهێڵرێتەوە دواتر بە ئاوی شلەتێن هەنگوینەكە لە تامێسكەكە بكرێتەوە

زۆرترین بینراو