#شاسوار عەبدولواحید .. جوڵانەوەی نەوەی نوێ # ياساى چاكسازی و موچەی پلە باڵاكان

دوعاکانت قەدەری خوا دەگۆڕن؟ چۆن دوعاکانت قبوڵ دەبێت؟

هەواڵی / 23/12/2019 608 جار بینراوە

دوعاکانت قەدەری خوا دەگۆڕن؟ چۆن دوعاکانت قبوڵ دەبێت؟
ماموستا عثمان کانی کوردەیی


شه‌ن پرێس :
پرسیار// ئایا دوعا و پارانەوە لە خوای گەورە قەدەر دەگۆرن؟

وەڵام//بەڵێ خوای گەورە لە سوڕەتی البقرە
فەرموویەتی (وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ ۖ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ ۖ )
واتا :ئەگەر بەندەکانم پرسیاریان کرد دەربارەی من پێیان بڵێ کە من نزیکم لییانەوە و وەڵامی دوعاکانیان دەدەمەوە ئەگەر دوعایان کرد.👇
پێغەمبەریش(دروودی خوای لێبیت)فەرموویەتی
هیچ شتێک قەدەری خوا ڕەتناکاتەوە مەگەر دوعا نەبێت.

وە لە فەرموودەیوکی تریشدا فەرموویەتی
دوعا و قەدەر هەمیشە لە کێبڕکێدان لەنێوان ئاسمان زەویدا (کامیان پێش کەوت ئەوەیان دەیباتەوە).
کەواتە بەڵی دوعا دەتوانێت قەدەر بگۆڕێت , وە بۆ ئەوانەش کە دەڵێن ئەی مەگەر خودا هەموو شتێکی نەنووسیوە پێشتر چۆن دەگۆڕێت؟

ئێمە دەڵێین کە ڕاستی شتەکە ئەوەیە کە خودی ئەو دوعایەش کە دەیکەیت قەدەرە !
واتا خوای گەورە بە زانایی و عیلمی خۆی ئەوەی زانیوە کە تۆ دوعا دەکەیت و بۆتیش دەگۆڕێت وە ئەوەی نووسیووە پێشتر لە قەدەری تۆدا.
خوای گەورەش زاناترە...

ئادابەكانى دوعاكردن بەم شێوەيه...
1-سونەت وايه دەست نوێژت هەبێ.
2-سونەت وايه رووت لە قيبلە بێ و هەردوو دەستەکانیشت بەرزبکەیتەوە.
3-باشتر وايه لەم كاتانەدا دوعا بكەى (دواى نوێژەكان،نيوەى شەو،پێش نوێژى بەيانى،كاتى بەڕۆژوبوون و رۆژوو شکاندن)
4-ئەبێ دوعايەكان زۆر لەدڵەوەبن و يەقينت وابێ دوعايەكەت قبوڵ دەبێ.
5-باشتر وايه هەر دوعايێك 3 جار دووبارە بكرێتەوە.
6-لەكاتى دوعاكردندا خۆت زەليل بكەى و هەموو شتێكت بدەيه دەستى خواى گەورە وە فرمێسك ببارێنى.
7-كاتێ دەستت بە دوعاكردن كرد ئەبێ هەموو هۆش و بيرت لاى دوعايەكانت بێ نەوەك دوعا بكەيت و بيرو هۆشت لەشوێنێكى تربێ.
8- كە دوعات كرد بەناوەكانى خواى گەورە داوا بكه بۆ نموونە بلێ خوايه بۆ خاترى ناوى الرحمان روحمم پێبكەى يان خوایە بۆ خاترى ناوى الشافى شيفام بدەى يان بۆ خاترى ناوى الرزاق رزقم بدەى.
9-پێش ئەوەى دوعايەكانت بكەى بلێ:
بسم الله الرحمن الرحيم،الحمدلله رب العالمين،اللهم صل على محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
پێغەمبەرئەفەرمووێ هەر دوعايةك سەرەتايەكەى بە سوپاس و ستایشی خوا الحمدلله رب العالمين اللهم صل على محمد وعلى آله محمد دەست پێبکات ئەوا دوعايەكه قبول دەبێ.
10 -هەركاتێك دوعايەكانت تەواوبوو ئەوا بلێ

(وصل الله وسلم على نبينا محمد)
چونكە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ئەفەرمووێ هەر دوعايێك كۆتاييەكەى بەسەلاوات لێدان كۆتايى
پێبهێنرێت ئەوا ئيلا رەتناكرێتەوەو قبوڵ ئەبێت.

خـێـزان

10 ئامۆژگاریی ئاڵتونی بۆ به‌رده‌وامبوون له‌ سێكس

10 خوو ، ژن ده‌یكات و پیاو پێی ناخۆشه‌

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

گـــوێـــــز لــــە مـــــاســـی بـاشــتــرە بـــۆ دڵ

رێژەیەكی بەرز لە ئۆمیگا3 لەخۆ دەگرێت

زۆرترین بینراو