#ڤایرۆسی کۆرۆنا #كێشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی نیوان یه‌كێتی و پارتی

به‌رده‌وامی‌ و ڕاوه‌ستاوی‌ (اّلإستقامه‌‌ )

هەواڵی / 23/12/2019 302 جار بینراوە

به‌رده‌وامی‌ و ڕاوه‌ستاوی‌ (اّلإستقامه‌‌ )
به‌ پێنوسی : مه‌لا ئه‌حمـه‌دی‌ قامیشــی‌

الإستقامه‌ : (لزوم طاعه‌‌ الله تعالی‌ ) واته‌ : به‌رده‌وام بون له‌ تاعه‌ت و عیباده‌تی‌ خودا .خوای‌ باڵا ده‌ست و كاربه‌جێ به‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) و شوێن كه‌وتوانیشی‌ ده‌فه‌رموێ : { فاستقیم كما أمرت ولاتتبع أهوائهم } واته‌ : وه‌كو فه‌رمانت پێ كراوه‌ به‌رده‌وام به‌ له‌سه‌ر دینی‌ خوا ، سارد مه‌به‌ره‌وه‌ ، شوێن هه‌وا و ئاره‌زوی‌ ئه‌وان مه‌كه‌وه‌ . مانای‌ وایه‌ ئه‌ی‌ موسڵمان تۆش شوێن كه‌وته‌ی‌ په‌یامی‌ خوایی‌ به‌ ،گوێ به‌لۆمه‌ی‌ نه‌فامه‌كان مه‌ده‌ له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه ‌(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ڕیوایه‌ت كراوه‌ {وكان أحب الدین ألیه مادوام صاحبه علیه (متفق علیه‌) واته‌: چاكترین و خۆشه‌ویسترین دینداری‌ لای‌ خوا ، ئه‌وه‌یانه‌ كه‌به‌رده‌وام و دائیم بێت ، باكه‌میش بێ.
به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێ له‌موسڵمانان ده‌بینی‌ كه‌ماوه‌یه‌ك زۆر گه‌رم و گوڕن له‌سه‌ر خوا په‌رستی‌ و دینداری‌ ، دوایی‌ سارد ده‌بنه‌وه‌ ، كه‌ ڕه‌مه‌زان ته‌واو بوو، ئه‌وانیش ته‌واوی‌ ده‌كه‌ن ، دینداریه‌كه‌یان گڕ و فڕێكه‌ .

به‌ڕێزان و خۆشه‌ویستان ئه‌وه‌تا سوربون و به‌رده‌وامی‌ ، فه‌رمانی‌ خوا و پێغه‌مبه‌ره‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ، مه‌رجی‌ سه‌ركه‌وتنه‌ ، ئه‌گه‌ر له‌ ڕه‌مه‌زاندا ڕۆژی‌ جزئێك قورئانت خوێندوه‌ ، دوای‌ ڕه‌مه‌زان واز مه‌هێنه‌ و لانی‌ كه‌م په‌نجا ئایه‌ت بخوێنه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ خێر و صه‌ده‌قه‌ ، له‌ جه‌ماعه‌تی‌ مزگه‌وت وه‌ له‌ ... هتد به‌رده‌وام به‌ ، ئێوه‌ش دایكان و خوشكانی‌ به‌ڕێز : كه‌ له‌ڕه‌مه‌زاندا فه‌رمانی‌ خوا به‌جێ دێنی‌ و خۆت داپۆشیوه‌ ، بۆچی‌ كه‌ ڕه‌مه‌زان ته‌وا و بوو ، به‌رگی‌ شه‌رعی‌ فڕێ ده‌ده‌ی‌؟؟!! ده‌چیه‌وه‌ ناو مۆدێل و هه‌وا و ئاره‌زوی‌ شه‌یتانی‌ ، خۆ فێڵ له‌خوا ناكرێ (په‌نا به‌خوا ) . جا پێویسته‌ موسڵمان تا مردن له‌ته‌قوای‌ خوادا بژی‌ ، چونكه‌ به‌ره‌كه‌ت و سه‌ركه‌وتن له‌ به‌رده‌وامی‌ دایه‌ . ئه‌وه‌تا (أبن حجر عسقلانی‌ ) ئه‌و زانا به‌رز و به‌ڕێزه‌ ، كاتێك له‌ خوێندن سارد ده‌بێته‌وه‌ ، ڕۆژێ ده‌چێته‌ شوێنێ ده‌بینی‌ دڵۆپه‌ ئاوێك به‌به‌رده‌وامی‌ ئه‌تكێته‌ سه‌ر به‌ردێ ، سه‌رنجی‌ دا به‌رده‌كه‌ی‌ چاڵ كردبوو . ئه‌و دڵۆپه‌ بچوكه‌ به‌هۆی‌ كاری‌ به‌رده‌وامی‌ خۆی‌ ، توانی‌ بوی‌ شوێنی‌ خۆی‌ بكاته‌وه‌ ، له‌سه‌ر ئه‌وبه‌رده‌ ڕه‌قه ‌گه‌وره‌یه‌ ، له‌م كاره‌ په‌ندی‌ وه‌رگرت و گرنگی‌ ئیستقامه‌ و به‌رده‌وامی‌ بۆ ده‌ركه‌وت ، وه‌ له‌ ئه‌نجامدا بوو به‌ ئه‌و زانا گه‌وره‌یه‌ ، به‌وهۆیه‌وه‌ بوو نازناوی (ابن حجر)ی وه‌رگرت ، ئه‌گینا كه‌س كوڕی‌ به‌رد نی‌ یه‌ ، وه‌ ناویشی‌ (ئه‌حمه‌دی‌ كوڕی‌ عه‌سقه‌لانی‌ یه‌ ) . زانایه‌ك ده‌ڵێ : ئاده‌میزاد له‌كاتی‌ به‌ره‌نگار بونه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ دوژمندا ، هه‌ندێ جار قاچه‌كانی‌ حه‌زی‌ له‌ هه‌ڵاتنه‌ و لاق چه‌قیو نابێ بۆیه‌ له‌ پاڕانه‌وه‌كه‌دا له‌م ئایه‌ته‌دا ئاوا هاتوه‌ [..وپبت أقدامنا .....] خوایه ‌لاق چه‌قیوو خۆڕاگرمان بكه‌ی‌ به‌رامبه‌ر دوژمن .
ئیستقامه‌ و به‌رده‌وامی‌ سه‌رفرازی‌ دنیا و دواڕۆژه‌ . خوای‌ گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : [ان الذین قالوا ربنا الله ثم استقاموا تتنزل علیهم الملائكه‌ أن لا تخافوا ولا تحزنوا وأبشروا بالجنه‌ التی كنتم توعدون ] ( فصلت :30 ) واته‌ : ئه‌وانه‌ی‌ پشتیان به‌خوای‌ خۆیان به‌ست و به‌رده‌وام بون له‌ عیباده‌ت و له‌ناحه‌زانی‌ دین نه‌ترسان و سارد نه‌بونه‌وه‌ ، ئه‌وانه‌ كاتی‌ مردن مه‌لائیكه‌ی‌ ڕه‌حمه‌ت دێنه‌ لایان و مزگێنی‌ به‌هه‌شتیان پێده‌ده‌ن وه‌ پێیان ده‌ڵێن: ئێوه‌ توشی‌ ترس و ناڕه‌حه‌تی‌ نابنه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ كاری‌ دینداری‌ به‌رده‌وام ، بچنه‌ ئه‌و به‌هه‌شته‌ی‌ په‌یمانتان پێ دراوه‌ ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووی‌ : به‌ عبدالله‌ كوڕی‌ عمری‌ كوڕی‌ عاص {یا عبدالله لاتكن مثل فلان كان یقوم من اللیل فترك قیام اللیل}(متفق علیه )

واته‌ : ئه‌ی‌ عبدالله وه‌كو فڵان كه‌س نه‌كه‌ی‌ ، شه‌و نوێژی‌ ده‌كرد و، دوایی‌ وازی‌ لێ هێنا (ابی‌ عمرو) (خوای‌ لێ ڕازی‌ بێت) ده‌ڵێ : ووتم به‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) شتێكم پێ بڵێ كه‌ زۆر گرنگ بێ وه‌ له‌ تۆ زیاتر داوا له‌كه‌سی‌ تر ناكه‌م ؟ له‌وه‌ڵامدا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموی‌ : {قل: أمنت باالله: ثم استقیم } (مسلم) . واته‌ : بڵێ باوه‌ڕی‌ ته‌واوم به‌خوایه‌ (به‌رنامه‌كه‌ی‌ پیاده‌ئه‌كه‌م ) پاشان به‌رده‌وام و خۆڕاگر به‌ . به‌ڕاستی‌ به‌رده‌وامی‌ و (پبات ) زۆرپێویسته‌ له‌ دینداری‌ دا ، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م كاره‌ له‌م ڕۆژگاری‌ ئاخیر زه‌مانه‌دا ، كارێكی‌ ئاسان نی‌ یه‌ ، به‌ڵكو گرانه‌ بۆیه‌ خێر و پاداشتی‌ گه‌لێ زۆره‌ (الاجرعلی‌ قدر المشقه‌ ).

وا ڕه‌مه‌زانیش بنه‌ و بارگه‌ی‌ پێچایه‌وه‌ و ماڵ ئاوایی‌ ده‌كات ، نازانی‌ ساڵێكی‌ تر به‌خزمه‌تی‌ ده‌گه‌ینه‌وه‌ یان نا ، با ئاگامان له‌و وه‌عد و په‌یمانانه‌ بێت كه‌له‌و مانگه‌دا بڕیارمان له‌سه‌ر دابوو ، وه‌فاداربین به‌رامبه‌ریان ، باخۆمان به‌درۆزن ده‌رنه‌كه‌ین با خۆڕاگر و لاق چه‌قیو بین ، وانه‌زانین دینداری‌ ته‌نها له‌ڕه‌مه‌زان دایه‌ ، دوایی‌ ده‌ست بكه‌ینه‌وه‌ به‌خراپه‌ و تاوان به‌هۆی‌ چاولێكه‌ری‌ یان له‌به‌ر لۆمه‌ی‌ لۆمه‌ كاران . به‌ڵكو پێویسته‌ هه‌موو ژیانمان دینداری‌ بێت ، تاكو خوا ڕازی‌ بێت و خه‌ڵكیش ڕزگاری‌ بێت . موسڵمان ده‌بێت وێنه‌ی‌ دارخورما بێ ، خۆڕاگر و به‌هێز و هه‌میشه‌ سه‌وز بێت ، به‌رهه‌م و میوه‌ی‌ شیرینی‌ ئیمانه‌كه‌ی‌ پێوه‌ دیاربێت . موسڵمانی‌ قورئانی‌ بین محمدی‌ بین (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) نه‌ك شه‌رقی‌ و غه‌ریبی‌ ! باخۆڕاگر و لاق چه‌قیو و مولته‌زیم بین ، له‌ڕه‌مه‌زان وانه‌ی‌ زۆرمان وه‌رگرتبێ ، دوای‌ ڕه‌مه‌زانیش به‌رده‌وام بین له ‌چاكه‌ و خۆمان پیس نه‌كه‌ینه‌وه‌ ، وه‌ك زانایانی‌ پێشین فه‌رمویانه‌ :(كن ربانیا و لاتكن رمضانیا ) خوا ویست و خوا په‌رست بن نه‌ك ته‌نها ڕه‌مه‌زانی‌ بن !. خوای‌ میهره‌بان ئه‌م مانگه‌ی‌ لێ وه‌رگرتبین خێری‌ له‌یله‌ت و قه‌درمان به‌نسیب بكات وه‌لێمان ڕازی‌ بێت و ئه‌م دینه‌مان بۆ بكات به‌حاكم ،خۆڕاگر و به‌رده‌وام بین.

[email protected]