#شاسوار عەبدولواحید .. جوڵانەوەی نەوەی نوێ # ياساى چاكسازی و موچەی پلە باڵاكان

بنێشت كاریگه‌ری له‌سه‌ر زیادبوونی كێش هه‌یه‌ ؟

هەواڵی / 14/12/2019 465 جار بینراوە

بنێشت كاریگه‌ری له‌سه‌ر زیادبوونی كێش هه‌یه‌ ؟

شه‌ن پرێس :
زۆرجار دەبیستین جووینی بنێشت ده‌بێته‌ هۆی رێكبوون و دابه‌زینی كێش، به‌ڵام ئایا ئه‌و وته‌یه‌ راسته‌.
پزیشكان بواری ته‌ندروستی ده‌ڵێن به‌ڵی، بنێشت جوون كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر كونترۆڵكردنی حه‌ز بۆ خواردنه‌كان و هه‌روه‌ها رێگری كردن له‌ خواردنی كالۆرییه‌ زیاده‌كان و له‌ ئه‌نجامدا دابه‌زینی كێش.

به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بنێشت كاریگه‌ره‌ له‌سه‌ر دابه‌زاندنی كێش به‌ڵام ده‌بێت ئاگاداربین، به‌هۆی ئه‌وه‌ی حه‌ز بۆ خواردنه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه‌، خواردنی خواردنه‌ به‌سودو ڤیتامینه‌كانیش كه‌مده‌كاته‌وه‌ و ده‌بێته‌ هۆی كه‌می ئه‌و كانزا و ڤیتامینانه‌ له‌ جه‌سته‌ و بێ هێز كردنی سیستمی به‌رگری جه‌سته‌.

بۆیه‌ باشتر وایه‌ وه‌كو رێكارێكی ته‌ندروست بۆ دابه‌زاندنی كێش له‌به‌ر چاوی نه‌گرین. هه‌روەها زۆر جووینی بنێشت به‌ هۆی ئه‌و شیرینكه‌ره‌ ناسروشتییانه‌ی له‌ پێكهاته‌كه‌یدا به‌كارده‌هێندرێت، زیان ده‌گه‌یه‌نێت بە ریخۆڵه‌كان و گه‌ده‌.

خـێـزان

10 ئامۆژگاریی ئاڵتونی بۆ به‌رده‌وامبوون له‌ سێكس

10 خوو ، ژن ده‌یكات و پیاو پێی ناخۆشه‌

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

گـــوێـــــز لــــە مـــــاســـی بـاشــتــرە بـــۆ دڵ

رێژەیەكی بەرز لە ئۆمیگا3 لەخۆ دەگرێت

زۆرترین بینراو