چ ئافره‌تێك ده‌شێت بیخوازی‌ ؟ مه‌رجه‌كانی ژن هێنان و په‌یمانه‌كانی ؟

هەواڵی / 11/12/2019 901 جار بینراوە

- خواستن:-

 
خواستن له‌ئاینی ئیسلامدا بریتی یه‌ له‌په‌یماندان به‌ ژن هێنان نه‌ك ماره‌یی یه‌ ,ئه‌گه‌رهاتوو به‌ڕه‌زامه‌ندی‌ هه‌ردوولابوو ئه‌وه‌ ئاینی ئیسلامیش ڕێگای‌داوه‌به‌هه‌ردوولا(كوڕ و كچ)كه‌ته‌ماشای‌یه‌كتری‌ بكه‌ن هه‌روه‌هاله‌گه‌ڵ یه‌كتریش دا بنیشن به‌لاَم به‌ئاماده‌بوونی یه‌كێك كه‌ خزمیان بێت،چونكه‌نابێت كچ وكوڕێك به‌ته‌نهابن چونكه‌ ئه‌وه‌ سێیه‌میان ئه‌بێته‌شه‌یتان:وه‌ك پێغه‌مبه‌رمان(صلی اللَّه‌ علیه‌ وسلم)ده‌فه‌رموێت((لایخلونَّ رجلٌ بِامرأه‌ إل اكان ثالثهما الشیطان))واته‌  پیاوێك له‌گه‌ڵ‌ئافره‌تێك به‌ته‌نهایی دانه‌نیشێت،ئه‌واسێ یه‌میان شه‌یتانه‌،كه‌دێته‌نێوانیان و ده‌بێته‌هانده‌ربۆخراپه‌كاری‌.وه‌ ده‌فه‌رموێت((لایخلون أحدكم بامرأه‌ إلامع ژی محرم)) واته‌نابێت هیچ كه‌سێك له‌ئێوه‌له‌گه‌ڵ‌ ئافره‌تێك به‌ته‌نهایی وبه‌جوته‌دابنیشن،مه‌گه‌رمه‌حره‌مێكی یان له‌گه‌ڵ دابێ))

-چ ئافره‌تێك ده‌شێت بیخوازی‌ :-
   مه‌رجه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ی‌ كه‌داخوازی‌ ده‌كه‌یت توانای‌ شووكردنی هه‌بێت له‌ لایه‌نی لاشه‌ی و عه‌قلی ونابێت داخوازی‌ كرابێت له‌یه‌كێكی تروه‌نابێت له‌و كه‌سانه‌بێت كه‌ حه‌رام بێت له‌سه‌ری‌.
- شوێنه‌واریه‌كانی داخوازی‌:
شوێنه‌واری‌داخوازی‌به‌دووشت كۆتایی‌ دێت:
1-به‌هێنانی ئافره‌ته‌كه‌.
2-په‌شیمان بوونه‌وه‌له‌وداخوازییه‌ی‌كردووته‌.                       
 جائه‌گه‌ربه‌رده‌وام نه‌بووله‌سه‌رخواستنه‌كه‌ی‌ خۆی‌ ئه‌وا دووشت دێته‌گۆڕێ‌
أ-حوكمی‌ ئه‌وخه‌لاَت وماره‌یی یه‌ چه‌یه‌؟
ب-ئایه‌ده‌كرێت قه‌ره‌بووی‌بدرێته‌وه‌؟
- (أ) ئه‌گه‌رهاتووداخوازی‌وماره‌یی ڕوویداله‌وكاته‌داهه‌ندێ‌له‌ زانایان ده‌ڵێن ماره‌یی یه‌ كه‌ی‌ وه‌پاداشته‌كه‌ی‌ وه‌رده‌گرێته‌وه‌،چونكه‌ ئه‌وپیاوه‌پاره‌وخه‌لاَتی داوه‌به‌نیازی‌ هێنانی ئه‌وئافره‌ته‌ وه‌نابێت ماڵی كچه‌كه‌ڕێگربن له‌پێش دانه‌وه‌ی‌ئه‌م شتانه‌.
  -(ب) نه‌خێرهیچ شتێك نی یه‌له‌سه‌ركوڕه‌كه‌چونكه‌به‌وكچه‌ ڕازی‌نه‌بووه‌,مافی خۆیه‌تی له‌به‌رئه‌وه‌ ژن هێنان نابێت به‌زۆربێت به‌لاَم ئه‌گه‌رزیان گه‌یشت به‌هه‌رلایه‌كیان له‌وكاته‌دامافی خۆیانه‌قه‌ره‌بوویان بدرێته‌وه‌.

               - ژن هێنان و شوێنه‌واره‌كانی‌
ژن هێنان:-بریتی یه‌له‌په‌یمانێك كه‌له‌نێوان پیاوێك وئافره‌تێك ده‌به‌سترێت به‌وشێوه‌یه‌یی كه‌خواپێ ی‌ڕازییه‌وه‌ئامانجیشی تێدا بریتییه‌له‌به‌رده‌وام بوونی (نسل البشر)نه‌سڵی مرۆڤه‌كان وه‌بۆهه‌ر یه‌كێك له‌ژن وپیاوه‌كه‌چه‌ند حه‌قێك هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت پێیان بدرێت.
- پایه‌(مه‌رجه‌)كانی  ژن هێنان له‌ئیسلام دابریتی یه‌له‌دووشت :-
1-ڕازی‌ بوون:پێدان و پێش كه‌ش كردن(الاجاب).
2-قه‌بووڵ كردن: ڕازی بوون و قبوڵ كردن(القبول).

- مه‌رجه‌كانی ژن هێنان و په‌یمانه‌كانی :-

1-شاهیدی‌:-پێویسته‌ دووكه‌سی دادپه‌روه‌ر شاهێدی‌ بده‌ن له‌سه‌رهه‌رژن هێنانێك بۆئه‌وه‌ی‌هیچ لایه‌ك تاوان بارنه‌كرێت به‌بێ ئابڕوویی هه‌ روه‌هامافی هیچ كه‌سێك بزرنه‌بێت نه‌وه‌كوپیاوه‌كه‌بڵێت ئه‌مه‌ ژنی من نییه‌ وه‌ من ماره‌م نه‌ كردوه‌.
2-الولایه‌:-پێویسته‌باوكی‌ كچه‌كه‌ یان برای‌ یان مامی یان باپیری یان هه‌ركه‌سێكی تر نزیكی خۆی ماره‌یی ئه‌وئافره‌ته‌ببڕێنێته‌وه‌, كه‌ مه‌رجی وه‌لی تێدا بێت.
3-نابێت یه‌كێكیان له‌وی‌تریان حه‌رام بێت :به‌شیردان یان بنه‌ماڵه‌یی,یان به‌ هه‌ر جۆرێك كه‌ له‌ شه‌رع حه‌رامه‌.
4-ڕازی‌بوونی ژن و پیاوه‌كه‌:-كچ نابێت به‌مێردبدرێت هه‌تاكو ڕه‌ئی وه‌رنه‌گیرێت وه‌بێ ده‌نگ بوونی كچه‌كه‌ نیشانه‌ی‌ ڕازی‌ بوونیه‌تی.
5-دیاری‌كردنی ژنه‌كه‌وپیاوه‌كه‌:-وه‌كوئه‌وه‌یه‌باوكی كچه‌كه‌ بڵێت به‌ كوڕه‌كه‌ كچه‌كه‌م دا به‌ تۆوه‌ ناوی‌ بێنێت و كوڕه‌كه‌ش بڵێت قه‌بووڵم كرد بۆ خۆم كچی تۆ به‌ ناوی (ناوی خۆی) ناوی‌ بێنێ

زۆرترین بینراو