گرنگترین سوده‌كانی خواردنی كاهو

هەواڵی / 10/12/2019 534 جار بینراوە

گرنگترین سوده‌كانی خواردنی كاهو

شه‌ن پرپێش
كاهو یه‌كێكه‌ له‌و سه‌وزانه‌ی كه‌ به‌رده‌وام گرنگی به‌ خواردنی ده‌ده‌ین و له‌سه‌ر مێزی زۆربه‌ی ماڵانیش ده‌بینرێت، سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامینه‌كان و خوێی كانزایی و به‌سوده‌ بۆ جه‌سته‌ توێژه‌رانی بواری خۆراكیش ده‌ڵێن كاهو له‌م ماده‌ به‌سودانه‌ی خواره‌وه‌پێكهاتوه‌.
• ڕێژه‌یه‌كی پرۆتینی تێدایه‌ یه‌كسانه‌ به‌ ڕێژه‌ی له‌17% ی كێشی خۆی.
• یه‌ك گه‌ڵای كاهو پێكهاتوه‌ له‌206 ملیگرام كالسیۆم، كه‌ ئه‌مه‌ش یارمه‌تی مژینی ماده‌ی ژه‌هراوی ده‌دات و توێژه‌ران ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كێشه‌ی گورجیله‌یان هه‌یه‌ بڕێكی باش له‌كاهو بخۆن.
• به‌ ڕێژه‌ی له‌44% پێكهاتوه‌ له‌ئۆمیگای3 كه‌ ماده‌یه‌كی چه‌وری به‌سوده‌ بۆ له‌ش,
• به‌ ڕێژه‌ی له‌38% ڤیتامین B ی تێدایه‌.
• به‌پێ وته‌ی توێژه‌ران یه‌ك گه‌ڵای كاهو له‌6 ملیگرام ئاسن پێكهاتوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش پێویستی ڕۆژانه‌ی جه‌سته‌ له‌ئاسن دابین ده‌كات.
• به‌ ڕێژه‌یه‌كی گه‌وره‌تر له‌پڕته‌قاڵ ڤیتامین C ی تێدایه‌.
• پێكهاتوه‌ له‌بڕێكی زۆر ئاو، له‌وه‌رزی هاویندا باشترین سودی هه‌یه‌، چونكه‌ پارێزگاری له‌تینوێتی ده‌كات و به‌ ڕێژه‌ی له‌16% پێویستی ئاو له‌ڕۆژێكدا بۆ جه‌سته‌ دابین ده‌كات.
• كاهو وه‌كو هه‌موو سه‌وزه‌كانی تر به‌شێوه‌یه‌كی فراوان پێكهاتوه‌ له‌ڤیتامین A و بیتاكارۆتین .
• بڕێكی باش خوێی كانزایی تێدایه‌ كه‌ به‌ڕێژه‌ی له‌24% مه‌نگه‌نیزو له‌27% فۆسفۆرو له‌22% مه‌گنسیۆم و له‌33% پۆتاسیۆم پێكده‌هێنێت


زۆرترین بینراو