#شاسوار عەبدولواحید .. جوڵانەوەی نەوەی نوێ # ياساى چاكسازی و موچەی پلە باڵاكان

ســــووده‌كـــانــــی كـــــه‌ره‌وز

هەواڵی / 10/12/2019 333 جار بینراوە

ســــووده‌كـــانــــی كـــــه‌ره‌وز

شه‌ن پرێس :
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ پزیشكییه‌كان كه‌ره‌وز یه‌كێك له‌ به‌هێزترین دژه‌ ئۆكسیده‌كانی تێدایه‌ ئه‌ویش ماده‌ی "ئه‌بیجینین" ه‌ كه‌ به‌ دژه‌ حه‌ساسیه‌ت و هه‌وكردن و گرژبوون داده‌نرێت و ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه‌ له‌ پاراستنی له‌ش له‌ تووشبوون به‌ شانه‌ و لووه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌ جیاوازه‌كان.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ كه‌ره‌وز به‌ هاوڕێیه‌كی كۆئه‌ندامی هه‌رسی مرۆڤ له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت و ده‌توانرێـت به‌ "ده‌رمانخانه‌" ی له‌شی مرۆڤ دابنرێت چونكه‌ مادده‌یه‌كی ئازارشكێنی تیدایه‌ بۆ ئازاره‌كانی پوك و ددان و پاكه‌ره‌وه‌ی ده‌مه‌. لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ جه‌ختیكردۆته‌وه‌ دیارترین سووده‌كانی كه‌ره‌وز بریتیه‌ له‌وه‌ی یارمه‌تی دروستبوونی كۆلاجین ده‌دات كه‌ به‌ مادده‌ی جوانكاری سروشتی داده‌نرێت و پارێزگاری له‌ جوانی پێست و قژ و چاوه‌كان ده‌كات.
لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌یكردووه‌ به‌وه‌ی ده‌توانرێـت كه‌ره‌وز به‌ هه‌ر بڕێك بێت بخورێت له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌وری و كۆلیسترۆڵی تێدا نیه‌ و هه‌روه‌ها خواردنی له‌گه‌ڵ گۆشتدا گرنگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌ چونكه‌ ترشه‌ڵۆكه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه‌ و هانی ده‌ردانی مادده‌ هه‌رسكه‌ره‌كان ده‌دات كه‌ ئه‌وه‌ش یارمه‌تی هه‌رسكردنی چه‌وری گۆشت ده‌دات.
لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ڕونیكردۆته‌وه‌ كه‌ره‌وز چه‌ندین سوودی هه‌یه‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی گازه‌كان و گرژبوونی گه‌ده‌ به‌هۆی خراپی هه‌رسكردن و خواردنی چه‌وره‌وه‌،و هه‌روه‌ها چه‌وری خوێن و فشاری خوێن داده‌به‌زێنێت.
 


خـێـزان

10 ئامۆژگاریی ئاڵتونی بۆ به‌رده‌وامبوون له‌ سێكس

10 خوو ، ژن ده‌یكات و پیاو پێی ناخۆشه‌

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

گـــوێـــــز لــــە مـــــاســـی بـاشــتــرە بـــۆ دڵ

رێژەیەكی بەرز لە ئۆمیگا3 لەخۆ دەگرێت

زۆرترین بینراو