#شاسوار عەبدولواحید .. جوڵانەوەی نەوەی نوێ # ياساى چاكسازی و موچەی پلە باڵاكان

خۆشۆردن ، فشاری‌ خوێن داده‌به‌زێنێت

هەواڵی / 10/12/2019 394 جار بینراوە

خۆشۆردن ، فشاری‌ خوێن داده‌به‌زێنێت

زۆربه‌مان بۆ دابه‌زاندنی‌ فشاری‌ خوێن، ده‌رمان وه‌ك چاره‌سه‌ر به‌كارده‌هێنین، به‌ڵام له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێدا باس له‌وه‌ده‌كرێت، خۆشۆردن چاره‌سه‌رێكی‌ زۆرباشه‌ بۆ دابه‌زاندنی‌ فشاری‌ خوێن.

ماڵپه‌ڕی‌ (مه‌سره‌س) بڵاویكرده‌وه‌، خۆشۆردن كاریگه‌ریه‌كی‌ زۆرباشی‌ بۆ سه‌ر فشاری‌ خوێن هه‌یه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ فشاری‌ خوێنیان هه‌یه‌، له‌هه‌فته‌یه‌كدا دوو جار‌و بۆ ماوه‌ی‌ (45) خوله‌ك له‌گه‌رماودا بمێننه‌وه‌‌و خۆیان بشۆن، به‌مه‌رجێك ئاوه‌كه‌ گه‌رم بێت، چونكه‌ ئاوی‌ گه‌رم یارمه‌تی‌ فراوانبونی‌ مولوله‌كانی‌ خوێن ده‌دات‌و ڕاسته‌وخۆ فشاری‌ خوێن داده‌به‌زێنێت.

وه‌ك پسپۆڕانی‌ ته‌ندروستی‌ ئاماژه‌یان پێكردوه‌، نزمكردنه‌وه‌ی‌ فشاری‌ خوێن ده‌بێته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌، له‌ش چه‌ند هۆڕمۆنێك ده‌ربكات، كه‌ یارمه‌تی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ فشاری‌ دڵ ده‌دات.

هه‌ر له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، ئاوی‌ ساردیش به‌هه‌مانشێوه‌ كاریگه‌ری‌ بۆ سه‌ر فشاری‌ خوێن هه‌یه‌، هه‌ر بۆیه‌ به‌پێویست ده‌زانرێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ فشاری‌ خوێنیان هه‌یه‌، به‌یانیان دوای‌ له‌خه‌وهه‌ستان، ڕاسته‌وخۆ ده‌ست‌و قاچه‌كانیان بخه‌نه‌ ناو ئاوی‌ سارده‌وه‌، چونكه‌ كاریگه‌ریه‌كی‌ زۆرباشی‌ بۆ دابه‌زاندنی‌ فشاری‌ خوێن هه‌یه‌.

خـێـزان

10 ئامۆژگاریی ئاڵتونی بۆ به‌رده‌وامبوون له‌ سێكس

10 خوو ، ژن ده‌یكات و پیاو پێی ناخۆشه‌

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

گـــوێـــــز لــــە مـــــاســـی بـاشــتــرە بـــۆ دڵ

رێژەیەكی بەرز لە ئۆمیگا3 لەخۆ دەگرێت

زۆرترین بینراو