#شاسوار عەبدولواحید .. جوڵانەوەی نەوەی نوێ # ياساى چاكسازی و موچەی پلە باڵاكان

پەنجەی دەستى قرتا و پەنجەیەکى پێیان لەشوێنى بۆ دانایەوە

هەواڵی / 10/12/2019 552 جار بینراوە

پەنجەی دەستى قرتا و پەنجەیەکى پێیان لەشوێنى بۆ دانایەوە

 

دوای ئەوەی دارتاشێکی ئەمریکی بە مەبەستی ئامادەکردنی دیارییەک بۆ خۆشەویستەکەی یەکێک لە پەنجەکانی بەهۆى ئامێرى داربڕینەوە قرتا، بۆ ماوەی چەند مانگێک بەبێ پەنجە مایەوە و دواتر لە نەشتەرگەرییەکى دەگمەندا پەنجەى قاچیان لەجێی بۆ دانایەوە.

“فۆکس نیوز”ی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، ئیدن ئیکنز، کە هاوڵاتییەکی ئەمریکییە و دانیشتوی ویلایەتی مەشیگانە، لە مانگی نیسانی ڕابردوو لەکاتی کارکردنیدا لە شوێنى کارەکەی پەنجە گەورەی دەستی چەپی قرتاوە.

ئەوەش خراوەتەوەڕو، پزیشکەکان هەوڵیانداوە پەنجە قرتاوەکەی بخەنەوە شوێنى خۆى بەڵام سەرکەوتو نەبوون، بۆیە بیریان لە ڕێگایەکی دیکە کردووەتەوە، ئەوەش گواستنەوەی پەنجەی ناوەڕاستی پێی چەپێتى بۆ شوێنی پەنجە قرتاوەکەی لە دەستی چەپیدا.

بەگوێرەی هەواڵەکەی فۆکس نیوز، نەشتەرگەرییەکە لە نەخۆشخانەی “زانکۆی مەشیگان” ئەنجامدراوە، دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکەش، ئیکنز، بۆ ماوەی چوار مانگ ڕاهێنانی سروشتی بۆ کراوە بۆ ئەوەی بتوانێت لەگەڵ دۆخە نوێکەدا خۆی بگونجێنێت، بەوەش نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتوبوە.


خـێـزان

10 ئامۆژگاریی ئاڵتونی بۆ به‌رده‌وامبوون له‌ سێكس

10 خوو ، ژن ده‌یكات و پیاو پێی ناخۆشه‌

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

گـــوێـــــز لــــە مـــــاســـی بـاشــتــرە بـــۆ دڵ

رێژەیەكی بەرز لە ئۆمیگا3 لەخۆ دەگرێت

زۆرترین بینراو