#شاسوار عەبدولواحید .. جوڵانەوەی نەوەی نوێ # ياساى چاكسازی و موچەی پلە باڵاكان

حوکمی بەڕۆژوو بونی ڕۆژی هەینی.؟

هەواڵی / 9/12/2019 286 جار بینراوە

حوکمی بەڕۆژوو بونی ڕۆژی هەینی.؟

بسم الله الحمد للە و الصلاة و السلام علی رسول الله و علی آله و صحبه ٲجمعین.

پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی : 

1/ " هیچ یەکێك لە ئێوە ڕۆژی هەینی بەتەنها بەڕۆژوو نەبێت مەگەر ڕۆژێك لە پێشی یان لە پاشی بگرێت " ①

2/ هەروەها فەرموویەتی :

" شەوی هەینی تایبەت مەکەن بە شەونوێژ
وە ڕۆژەکەشی تایبەت مەکەن بە ڕۆژووەوە " ②

3/ هەروەها جارێکیان پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) (جویریە)ی خێزانی بینی بە ڕۆژوو بوو لە هەینیدا پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) پێی فەرمووی : ئایا دوێنێ بەڕۆژوو بویت ئەویش فەرمووی نەخێر وە فەرمووی ئایا دەتەوێ سبەینێ بەڕۆژوو بیت ئەویش فەرمووی نەخێر جا پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی : دە مادام ڕۆژووەکەت بشکێنە ③

وە ئیمامی (ابن قدامة) فەرموویەتی :

"مەکروهە بەڕۆژووبونی ڕۆژی هەینی بە تەنها مەگەر کەسێك ڕۆژێ لە پێشی یان لە پاشی بگرێت یان کەسێك عادەتی کردبێت ڕۆژ نا ڕۆژێ بە ڕۆژوو بێت و ڕۆژووەکەی بەر هەینی بکەوێت ئەوە ئەوکات مەکروهــ نابێت " ④

وە ئیمامی (نەوەوی) فەرموویەتی :

" هاوەڵەکانمان واتە (شوێنکەوتوانی پێشەوا شافعی) ڕۆژووی ڕۆژی هەینیان لا مەکروهــ بوو ئەگەر هاتوو بەتەنها بوو مەگەر کەسێک ڕۆژێ لە پێشی یان پاشی بگرێت یان ڕۆژووەیەکی نەزری لەسەر بێت و لە هەینی بیگرێت ئەوە مەکروهــ نییە " ⑤

وە شیخ الٳسلام (ابن تیمیة) فەرموویەتی :

"بەڕۆژووبونی ڕۆژی هەینی بەتەنها مەکروهە " ⑥

وە ئیمامی (ابن عثيمين) فەرموویەتی :

مەکروهە ڕۆژووی هەینی بەتەنها " ⑦

پوختەی بابەت /
ئیمامی (ابن حجر العسقلانی) فەرموویەتی

1- هەرکەسێك ڕۆژێ لە پێشی یان لە پاشی هەینی بەڕۆژوو بێت ئەوا ئاساییە هەینیشی لەگەڵدا بگرێت

2- ئەگەر ڕووژووە سوننەتە ناوبراوەکان وەك عاشورا و 13 و 14 و 15 هەموو مانگێکی عربی (ٲیام البیض) یان شەشەڵان یان نۆمینەی حاجیان یان عەرەفە ....هتد کەوتنە ڕۆژی هەینیەوە ئەوە ئاساییە بەڕۆژووبوون تیایدا چونکە ئەوانە تایبەتن ⑧

3- ئەگەر کەسێك ڕۆژووی قەرزی لە لابوو ئەوە درووستە لە هەینی بیگرێتەوە ئەگەر چی بە تەنهاش بێت ⑨

#واللە_تعالی_اعلم_وباللە_التوفیق
_ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _
① : (📗صحيح البخاري - 1985) (📗 صحيح مسلم - 1144 / (147) ) 

② : (📗 صحيح مسلم - 1144 / (148) ) 

③ : (📗صحيح البخاري - 1986)

④ : (📗 المغنی - 3/53)

⑤ : (📗 المجوع شرح الهذب - 6/479)

⑥ : (📗 الفتاوی الكبری - 6/180) 

⑦ : (📗 شرح الممتع - 6/465)

⑧ : (📗 فتح الباري لٳبن حجر - 6/263)

⑨ : (📗 فتوی اللجنة الدائمة - 10/347)

خـێـزان

زه‌واج له‌ نه‌خۆشیه‌كانی‌ دڵ ده‌تپارێزێت

توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ تازه‌ی‌ ئه‌مریكی ده‌ریخستووه‌

بۆ هاوسەران .. سوودە ناوازەکانی سێکس کردن بزانن

لە ژیانی کۆمەڵایەتی و هاوسەریدا

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

خواردنی سیر دژایه‌تی شێرپه‌نجه ده‌کات

ڕیژه‌یه‌کی زۆر له کانزاکانی تیدایه

گـــوێـــــز لــــە مـــــاســـی بـاشــتــرە بـــۆ دڵ

رێژەیەكی بەرز لە ئۆمیگا3 لەخۆ دەگرێت

زۆرترین بینراو