#شاسوار عەبدولواحید .. جوڵانەوەی نەوەی نوێ # ياساى چاكسازی و موچەی پلە باڵاكان

بۆچی ھەندی کەس برنی زۆر دەرنگ چاک ئەبێتەوە؟

هەواڵی / 6/12/2019 509 جار بینراوە

بۆچی ھەندی کەس برنی زۆر دەرنگ چاک ئەبێتەوە؟

شه‌ن پرێس :
ئەگەر هەر برینێك بە ماوەی 3 مانگ ئینجا چاكبێتەوە، ئەوا لەوانەیە كە دوچاری هەوكردن بووبێت و پێویست بە چارەسەر بكات لەگەڵ دۆزینەوەی هۆكاری دواكەوتنی چاكبوونەوەی، بۆ نموونە نەخۆشی شەكرە.

لەكاتی روودانی برین، لەش بە 3 قۆناغ دەست بە چاكبوونەوەی دەكات:

یەكەم، كاردانەوەی سستمی بەرگری لەش كە خۆی لە سووربوونەوە دەبینێتەوە بە مەبەستی رێگرتن لە هەوكردن.

دووەم، دروستبوونی خانەی نوێ لەسەر برین. سێیەم، چاكبوونەوە یان دروستبوونی ئاسەواری چاكبوونەوە Scar.

ئەو هۆكارانەی كە چاكبوونەوەی برین دوادەخەن یان ئاڵۆزی دەكەن بریتین لە: نەخۆشی شەكرە، كەمی ئاستی هۆرمۆنی گەشە HGH، هەوكردنی رۆماتۆیدی جومگەكان، نەخۆشی بۆڕییەكانی خوێن بەتایبەتی خوێنبەرەكان، كەمی كانزای زینك(تۆتیا).

نەخۆشی شەكرە بە باوترین هۆكاری دواكەوتنی برین دەژمێررێت، چونكە ئاستی بەرزی شەكری خوێن بەتێپەڕبوونی كات كاریگەری نێگەتیڤ دەكاتە سەر دەمارەكان Neuropathy و دەبێتە هۆی كزبوونی سووڕی خوێن، بەمەشەوە كەمتر خوێن دەگاتە پێست، واتە رێژەیەكی كەمتری ئۆكسجین و ماددەی خۆراكی و ماددە گرنگەكانی تر كە پێویستن بۆ چاكبوونەوەی برین. لێرەدا، دواكەوتنی چاكبوونەوە دەبێتە ئەگەری هەوكردن بە بەكتریا یان كەڕوو یان لاڕەشە(گانگرین Gangrene).


ئاماده‌كردنی : محمد رسول

خـێـزان

10 ئامۆژگاریی ئاڵتونی بۆ به‌رده‌وامبوون له‌ سێكس

10 خوو ، ژن ده‌یكات و پیاو پێی ناخۆشه‌

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

گـــوێـــــز لــــە مـــــاســـی بـاشــتــرە بـــۆ دڵ

رێژەیەكی بەرز لە ئۆمیگا3 لەخۆ دەگرێت

زۆرترین بینراو