#شاسوار عەبدولواحید .. جوڵانەوەی نەوەی نوێ # ياساى چاكسازی و موچەی پلە باڵاكان

10 جۆر پیاوی كورد كه‌ باشتره‌ هاوسه‌رگیریان له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌یت

هەواڵی / 3/12/2019 1366 جار بینراوە

10 جۆر پیاوی كورد كه‌ باشتره‌ هاوسه‌رگیریان له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌یت

 

شه‌ن پرێس :

جۆره‌كانی پیاو له‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیكه‌ ده‌گۆرێت، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ 10 جۆری پیاوه‌ كه‌ گه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌یان تێدابێت به‌كه‌ڵكی هاوسه‌رگیری نایه‌ن له‌ كوردستاندا كه‌ ئه‌وانیش:

1- ئه‌و پیاوانه‌ی زۆریان حه‌ز به‌ خه‌وه‌: ئه‌م جۆره‌ پیاوانه‌ هیچ چالاكیه‌كی ئه‌و تۆیان نیه‌و سه‌رجه‌م كاته‌كانی پشو به‌ خه‌ون به‌سه‌ر ده‌به‌ن


2- ئه‌و پیاوانه‌ی عاشقی یاریه‌ ئه‌له‌كترۆنیه‌كانن: ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ش به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م شاشه‌ی ته‌له‌فیزیۆن یاخود مۆبایله‌كه‌یدایه‌و زۆرجار پاره‌ش به‌ كڕینی یاریه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای له‌ یاریه‌كاندا خه‌رج ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پێش هاورێكانی بكه‌وێت.


3- پیاوی درۆزن: ئه‌م جۆره‌ پیاوه‌ ژیانت ده‌كات به‌ دۆزه‌خ، چونكه‌ به‌رده‌وام درۆی نوێ و تازه‌ ده‌دۆزێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شته‌كانت لێبشارێته‌وه‌و له‌ ڕاڕایدا بتهێلێته‌وه‌.


4- ئه‌و پیاوه‌ی هه‌ست به‌ به‌رپرسیاری ناكات: ئه‌م جۆره‌ پیاوانه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ ده‌زانن قاتی سه‌ره‌وه‌ له‌ باوكیان وه‌ربگرن و مانگانه‌ش شتێك پاره‌ی لێوه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خۆیان به‌رێوه‌ ببه‌ن، بۆیه‌ لێیان دوربكه‌وه‌ره‌وه‌.


5- پیاوی مێباز: ئه‌م جۆره‌ پیاوانه‌ به‌ هاوسه‌رگیری ناوه‌ستنه‌وه‌و به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژنانی دیكه‌ دروستده‌كه‌ن، بۆیه‌ خۆتیان لێبپارێزه‌.


6- پیاوی ره‌زیل: ئه‌مانه‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ ئاماده‌نین پاره‌كانیانت بۆ خه‌رج بكه‌ن، هیچ كاتیش به‌نیازی ئه‌وه‌ مه‌به‌ له‌ ریستۆرانتی داوا له‌ سلێمانی، یاخود ئه‌بو شه‌هاب له‌ هه‌ولێر نانت بۆ بكرێت:


7- پیاوی خۆپه‌رست: ئه‌م جۆره‌ پیاواه‌ش هیچ گرنگی به‌ خواست و هیواكانی تۆ نادات و ئه‌وه‌ی له‌ میشكیدایه‌ ته‌نها خۆیه‌تی، وا هه‌ستده‌كه‌یت كه‌ وه‌ك خزمه‌تگوزاره‌ فلیپینیه‌كان مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت نه‌ك هاوسه‌ره‌كه‌ی.


8- پیاوی كۆنتڕۆڵكه‌ر: له‌گه‌ڵ ئه‌م پیاوانه‌دا هه‌میشه‌ وا هه‌ستده‌كه‌یت كه‌ زیندانیت و گه‌ر بشچیت بۆ شوینێك ئه‌وا تۆ له‌ ژێر چاودێریدایت.


9- پیاوی وابه‌سته‌ به‌كار: وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ له‌ ماڵدا نه‌بێت، چونكه‌ به‌رده‌وام و تا دره‌نگانی شه‌و كارده‌كاتك


10- پیاوی ساده‌: گه‌ر شوو به‌پیاوێك بكه‌یت كه‌ ئاستی خوێنده‌واری و زیره‌كی له‌ خوار تۆوه‌ بێت، هه‌میشه‌ هه‌ست به‌وه‌ ده‌كه‌یت كه‌ ئه‌و شایسته‌ی تۆ نیه‌و بیر و بۆچونه‌كانی دروست نیه‌، بۆیه‌ له‌گه‌لی به‌خته‌وه‌ر نابیت.


خـێـزان

10 ئامۆژگاریی ئاڵتونی بۆ به‌رده‌وامبوون له‌ سێكس

10 خوو ، ژن ده‌یكات و پیاو پێی ناخۆشه‌

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

گـــوێـــــز لــــە مـــــاســـی بـاشــتــرە بـــۆ دڵ

رێژەیەكی بەرز لە ئۆمیگا3 لەخۆ دەگرێت

زۆرترین بینراو