#ڤایرۆسی کۆرۆنا

ڕۆژانە ملیۆنێك كەس توشی نەخۆشی گواستراوەی سێكس دەبن

هەواڵی / 3/12/2019 658 جار بینراوە

ڕۆژانە ملیۆنێك كەس توشی نەخۆشی گواستراوەی سێكس دەبن

 

بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، ڕۆژانە لە جیهاندا نزیكەی ملیۆنێك هاووڵاتی توشی نەخۆشیی گواستراوە دەبن بەهۆی سێكسەوە.
ڕێكخراوەكە لە دواین ڕاپۆرتیدا لەوبارەوە باسی لەوەكردووە، هەندێك لەو نەخۆشیانە چارەسەر دەكرێن، بەڵام زۆربەیان چارەسەریان نییە و نەخۆشەكە دەمرێت.
هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە زۆربەی ئەوانەی توشی ئەو نەخۆشیانە دەبن تەمەنیان لە نێوان 15 تا 49 ساڵیدا و بەهۆی سێكس كردن لە دەرەوەی خێزانەكانیان توشی نەخۆشیەكان دەبن و ئەوەشی بە یەكێك لە هەڕەشە گەورەكان بۆ سەر مرۆڤایەتی وەسف كردووە، بەشێوەیەك زیانی بۆ گەنجان و تەنانەت منداڵانیش هەیە.


زۆرترین بینراو