#شاسوار عەبدولواحید .. جوڵانەوەی نەوەی نوێ # ياساى چاكسازی و موچەی پلە باڵاكان

پـێـكـهـاتـه‌ و سـووده‌ گـرنـگـه‌كـانـی‌ خـــورمـــا بـزانـه‌

هەواڵی / 2/12/2019 537 جار بینراوە

پـێـكـهـاتـه‌ و سـووده‌ گـرنـگـه‌كـانـی‌ خـــورمـــا بـزانـه‌
 
شه‌ن پرێس:
خـورمـا یه‌كێكه‌ له‌ گرنگترین و به‌سوودترینی‌ خۆراكه‌كان و تائێستا چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی‌ گرنگی‌ پزیشكیی له‌سه‌ر كراوه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ شیرینیه‌كه‌ی‌ هیچ زیانێكی‌ نیه‌, چونكه‌ سروشتیه‌ و له‌ماوه‌ی‌ نیو كاتژمێردا به‌هۆی‌ سوكیه‌كه‌یه‌وه‌ هه‌رس ده‌بێت, ئه‌وه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی‌ میوه‌هاته‌ شیرینه‌كانه‌وه‌یه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كی‌ زۆریان ده‌وێت بۆ هه‌رس بوون و شیبوونه‌وه‌, ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ بڕێكی‌ زۆر باشی ڤیتامین و كانزاكانیشی تێدایه‌.
پێكهاته‌ی‌ خورما:
1/ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامینه‌كانی‌ (ئه‌ی‌  و  بی).
2/ بڕێكی‌ زۆر باشی له‌ شه‌كری‌ گلوگۆز و فراكتۆز و سوكرۆزی‌ تێدایه‌.
3/ به‌ كانزاكانی‌ ئاسن و كالیسیۆم و مه‌گنیسیۆم و فسفۆڕ ده‌وڵه‌مه‌نده‌.
4/ زه‌یت و ڕیشاڵ و سلیلۆزی‌ تێدایه‌.
سووده‌ گرنگه‌كانی‌ خورما
1/ ته‌واوی‌ ده‌ماره‌كانی‌ لاشه‌ چالاك و به‌هێز ده‌كات.
2/ چالاكیی‌ جگه‌ر زیاد ده‌كات.
3/ له‌كاتی‌ ماندووبووندا باشترین هێمن كه‌ره‌وه‌ی گشتییه‌.
4/ دڵ به‌هێز و چالاك ده‌كات.
5/ بۆ ته‌ندروستیی چاو و به‌هێزتركردنی‌ زۆرباشه‌.
6/ چاره‌سه‌ری‌ گرفته‌كانی‌ كۆئه‌ندامی‌ هه‌ناسه‌ ده‌كات, چونكه‌ به‌رگریی خانه‌ داپۆشراوه‌كانی‌ ناو بۆرییه‌ هه‌واكان زیاد ده‌كات.
7/ ته‌واوی‌ ئه‌ندامه‌ هه‌ستیارییه‌كانی‌ وه‌ك بۆنكرن و تامكردن و بیستن چالاك ده‌كات.
8/ دژی‌ زۆرێك له‌ خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كانه‌.
9/ بۆ نه‌خۆشیه‌كانی‌ پێست زۆر باشه‌.
10/ چالاكیه‌كانی‌ مێشك زیاد ده‌كات.
11/ بۆ ته‌ندروستیی ددانه‌كان زۆر باشه‌.
12/ چالاكیی‌ سێكسی له‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا زیاد ده‌كات.
13/ بۆ كۆئه‌ندامی‌ زاووزێ‌ و میزه‌ڕۆ زۆر باشه‌.
14/ له‌ به‌ساڵاچوواندا چالاكیی‌ خوێن زیاد ده‌كات.
15/ بۆنی‌ ئاره‌قه‌ی‌ له‌ش كه‌مده‌كاته‌وه‌ و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ بۆنی‌ ئاره‌قی كه‌سه‌كه‌ خۆش ده‌كات.
16/ بۆ هه‌رس و ڕه‌وانی‌ و چالاكیی ڕیخۆڵه‌كان زۆر كاریگه‌ره‌.
17/ خاوی‌ و ته‌ممه‌ڵی‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌.
18/ نینۆك و قژ جوان و شێدار ده‌كات.
19/ ئێسك به‌هێز ده‌كات.


خـێـزان

10 ئامۆژگاریی ئاڵتونی بۆ به‌رده‌وامبوون له‌ سێكس

10 خوو ، ژن ده‌یكات و پیاو پێی ناخۆشه‌

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

گـــوێـــــز لــــە مـــــاســـی بـاشــتــرە بـــۆ دڵ

رێژەیەكی بەرز لە ئۆمیگا3 لەخۆ دەگرێت

زۆرترین بینراو