#ڤایرۆسی کۆرۆنا

په‌رله‌مانی‌ هیندستان تـه‌ڵاقـی سـێ بـه‌سـێـی‌ قه‌ده‌غه‌ كرد

هەواڵی / 2/12/2019 404 جار بینراوە

په‌رله‌مانی‌ هیندستان تـه‌ڵاقـی سـێ بـه‌سـێـی‌ قه‌ده‌غه‌ كرد
 
شه‌ن پرێس:
په‌رله‌مانی‌ ووڵاتی‌ هیندستان یاسایه‌كی‌ نوێی‌ ده‌ركرد, كه‌ به‌پێی‌ ئه‌و یاسایه‌ ته‌ڵاقدانی‌ سێ به‌سێ قه‌ده‌غه‌یه‌, كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ جیابوونه‌وه‌ی‌ ده‌ستبه‌جێی‌ هاوسه‌ره‌كان و لای‌ خۆشیه‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئه‌و ووڵاته‌ پیرۆزبایی له‌ په‌سه‌ندكردن و ده‌رچوواندنی‌ ئه‌و یاسایه‌ كرد.
به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و یاسا نوێیه‌, ته‌ڵاقدانی‌ سێ به‌سێ له‌ هیندستان قه‌ده‌غه‌كراوه‌ و هه‌ر پیاوێك ته‌ڵاقی سێ به‌سێ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ بخـوات, بۆ ماوه‌ی‌ (3) ساڵ زیندانی‌ ده‌كرێت.
ئه‌و یاسایه‌ له‌ پاش داواكارییه‌كی‌ زۆر ده‌ركرا, كه‌ له‌لایه‌ن هاووڵاتیان و ڕێكخراوه‌كانی‌ ئافره‌تانه‌وه‌ داوای‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ ته‌ڵاقی سێ به‌سێ ده‌كرا.
یاساكه‌ له‌پاش ململانێیه‌كی‌ توند له‌ په‌رله‌مانی‌ هیندستان ده‌ركرا, كه‌ (99) ده‌نگی‌ به‌ڵی‌ له‌به‌رامبه‌ر (84) ده‌نگی‌ نه‌خێردابوو و سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ووڵاته‌كه‌ش پیرۆزبایی ده‌ركردنی‌ یاساكه‌ی‌ كرد و به‌هه‌نگاوێكیشی بۆ یه‌كسانیی‌ نێوان ژن و پیاو وه‌سفكرد.


زۆرترین بینراو