#شاسوار عەبدولواحید .. جوڵانەوەی نەوەی نوێ # ياساى چاكسازی و موچەی پلە باڵاكان

منداڵێك به‌ (2) سه‌ر و (3) ده‌سته‌وه‌ له‌دایكبوو

هەواڵی / 30/11/2019 356 جار بینراوە

هندستان .. منداڵێك به‌ (2) سه‌ر و (3) ده‌سته‌وه‌ له‌دایكبوو
 
شه‌ن پرێس:
له‌ ڕووداوێكی‌ ده‌گمه‌ن و كه‌م وێنه‌دا, خانمێكی‌ هندی به‌ناوی‌ (بابیتا ئاهیوار) منداڵێكی‌ جیاوازی‌ بوو, كه‌ خاوه‌نی‌ (2) كه‌لله‌ی‌ سه‌ر و (3) ده‌سته‌.
له‌ قسه‌یه‌كیشیدا بۆ میدیاكانی‌ ووڵاته‌كه‌ی‌, هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ بابیتا ووتی‌: به‌ڕاستی‌ ئێمه‌ تووشی شۆك و سه‌رسوڕمان بووین كاتێك بینیمان منداڵه‌ دووانه‌ تازه‌ له‌دایكبووه‌كه‌مان جه‌سته‌یان پێكه‌وه‌ نوساوه‌ و خاوه‌نی‌ (3) ده‌ستن و پزیشكانی‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ تووشی شۆك بوون و خێرا په‌یوه‌ندییان به‌ ده‌سته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ریی پزیشكی باڵای‌ هیندستانه‌وه‌ كردووه‌ و له‌و حاڵه‌ته‌ ده‌گمه‌نه‌ ئاگاداریان كردوونه‌ته‌وه‌.
ئه‌و حاڵه‌ته‌ ده‌گمه‌نه‌ ته‌ندروستیه‌ سه‌یره‌ به‌ (tribrachius parapagus) ناوده‌برێت و زۆر كه‌میشیان ده‌توانن له‌ ژیاندا بمێننه‌وه‌ و هه‌رزوو و دوای‌ ماوه‌یه‌كی‌ كه‌م, یه‌كێكیان یان هه‌ردووكیان پێكه‌وه‌ مێشكیان ده‌وه‌ستێ‌ و ده‌مرن.
ئه‌مه‌و له‌ئێستادا منداڵه‌كانی‌ بابیتا تاڕادده‌یه‌ك باری‌ ته‌ندروستییان جێگیره‌, به‌ڵام پزیشكه‌كان پێیان وایه‌ كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی‌ كه‌می‌ داهاتوودا هه‌ردووكیان گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن, بۆیه‌ ناتوانن كه‌ نه‌شته‌رگه‌ریی‌ جیاكردنه‌وه‌یان بۆ بكه‌ن.
                           

خـێـزان

10 ئامۆژگاریی ئاڵتونی بۆ به‌رده‌وامبوون له‌ سێكس

10 خوو ، ژن ده‌یكات و پیاو پێی ناخۆشه‌

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

گـــوێـــــز لــــە مـــــاســـی بـاشــتــرە بـــۆ دڵ

رێژەیەكی بەرز لە ئۆمیگا3 لەخۆ دەگرێت

زۆرترین بینراو