#ڤایرۆسی کۆرۆنا

مـه‌ی‌ و خـواردنه‌وه‌ كحولیه‌كان تووشی (7) جۆر شێرپه‌نجه‌مان ده‌كه‌ن

هەواڵی / 30/11/2019 509 جار بینراوە

مـه‌ی‌ و خـواردنه‌وه‌ كحولیه‌كان تووشی (7) جۆر شێرپه‌نجه‌مان ده‌كه‌ن
 
شه‌ن پرێس:
له‌ نوێترین توێژینه‌وه‌یدا, كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئه‌مریكی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ شێرپه‌نجه‌, په‌یوه‌ندیی ترسناكی‌ خـواردنه‌وه‌ی‌ مه‌ی‌ و خـواردنه‌وه‌ كحولیه‌كانی‌ به‌ تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌وه‌ ئاشكرا كردووه‌ و ده‌ریخستووه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئه‌و جۆره‌ خـواردنه‌وانه‌ ده‌خۆنه‌وه‌ تووشی (7) جۆری‌ ترسناكی‌ شێرپه‌نجه‌ ده‌بنه‌وه‌.
توێژینه‌وه‌ پزیشكیه‌كان ئاشكرایانكردووه‌ كه‌ مـه‌ی‌ و خـواردنه‌وه‌ كحولیه‌كان ئه‌گه‌ره‌كانی‌ تووشبوونمان به‌جۆره‌ جیاوازه‌كانی‌ شێرپه‌نجه‌ زۆر زیاد ده‌كه‌ن, به‌تایبه‌تی‌ به‌م حـه‌وت جۆره‌ی‌ لای‌ خـواره‌وه‌:
1/ شێرپه‌نجه‌ی‌ ده‌م.
2/ شێرپه‌نجه‌ی‌ قوڕگ.
3/ شێرپه‌نجه‌ی‌ جگه‌ر.
4/ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك, له‌ خانماندا.
5/ شێرپه‌نجه‌ی‌ گه‌ده‌.
6/ شێرپه‌نجه‌ی‌ قۆڵۆن.
7/ شێرپه‌نجه‌ی‌ كۆئه‌ندامی‌ زاووزێ‌.




زۆرترین بینراو