#شاسوار عەبدولواحید .. جوڵانەوەی نەوەی نوێ # ياساى چاكسازی و موچەی پلە باڵاكان

ئه‌و خوردنانه‌ی نابێت دووجار گه‌رم بكرێنه‌وه‌

هەواڵی / 27/11/2019 1044 جار بینراوە


ئه‌و خوردنانه‌ی نابێت دووجار گه‌رم بكرێنه‌وه‌

-- مه‌ترسی گه‌رم کردنه‌ه‌ی هه‌ندێک خواردن و هۆکاره‌کانی :
۱ ـــ سپێناخ : له‌ کاتی چێشت لێنان خوێی نترات به‌رهه‌م دێت که‌ به‌ سووده‌ بۆ له‌ش ؛ به‌ڵام دوای گه‌رم کردنه‌وه‌ ده‌گۆڕێت بۆ خوێی ناترایت که‌ هۆکاری شێرپه‌نجه‌یه‌ ۰
۲ـــ هێلکه‌ :نابێت هێلکه‌ی کوڵاو یان هێلکه‌و ڕۆن گه‌رم بکرێته‌وه‌ ئه‌گه‌ری ژه‌هراوی بوون به‌ خۆراک هه‌یه‌ ۰
۳ ــــ که‌ره‌وه‌ز : نابێت ئه‌و خواردنانه‌ بکرێته‌وه‌ که‌ که‌ره‌وه‌زی تێدایه‌ چونکه‌ دوای گه‌رم کردنه‌وه‌ خوێی ناترایت به‌رهه‌م ده‌هێنێت که‌ هۆکاری شێرپه‌نجه‌یه‌ ۰
٤ ـــ چه‌ونده‌ر : پێویسته‌ به‌ کاڵی بخورێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر لێنرا نابێت گه‌رم بکرێته‌وه‌ چونکه‌ ده‌بێته‌ مادده‌یه‌کی زۆر زیانبه‌خش بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ ۰
٥ ـــ په‌تاته‌ : نابێت گه‌رم بکرێته‌وه‌ و پێویسته‌ هه‌مان ڕۆژ بخورێت دوای لێنانی به‌ تایبه‌ت په‌تاته‌ی سوور کراوه‌ چونکه‌ خواردنی سورکراوه‌ به‌شێوه‌ی گشتی پاش گه‌رم کردنه‌وه‌ زۆر زیانبه‌خشن بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ ۰
٦ ـــ مریشک : چونکه‌ پێکهاتووه‌ پڕۆتینه‌کانی ناو مریشک پاش گه‌رم کردنه‌وه‌ ده‌گۆڕێن بۆ کۆمه‌ڵێک مادده‌ی زۆر زیانبه‌خش بۆ سه‌ر له‌ش و ڕه‌نگه‌ ئازاری گه‌دده‌ و ئه‌گه‌ری ژه‌هراوی بوون به‌ خۆراک دروست بکات ۰
۷ ــ قارچک : چونکه‌ پێکهاتووه‌ پڕۆتینه‌کانی ناو قارچک پاش گه‌رم کردنه‌وه‌ ده‌گۆڕێن بۆ کۆمه‌ڵێک مادده‌یزۆر زیانبه‌خش بۆ سه‌ر له‌ش
۸ ـــ نابێت به‌ مایکرۆوه‌یڤ : برنج و گۆشت و ئه‌و خواردنانه‌ی گۆشت و مه‌عکه‌رۆنه‌ گه‌رم بکرێنه‌وه‌ ۰

دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک
ئه‌ندامی پڕۆڤیشناڵی کۆلیژی ئه‌مریکی بۆ زانستی خۆراک

خـێـزان

زه‌واج له‌ نه‌خۆشیه‌كانی‌ دڵ ده‌تپارێزێت

توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ تازه‌ی‌ ئه‌مریكی ده‌ریخستووه‌

بۆ هاوسەران .. سوودە ناوازەکانی سێکس کردن بزانن

لە ژیانی کۆمەڵایەتی و هاوسەریدا

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

خواردنی سیر دژایه‌تی شێرپه‌نجه ده‌کات

ڕیژه‌یه‌کی زۆر له کانزاکانی تیدایه

گـــوێـــــز لــــە مـــــاســـی بـاشــتــرە بـــۆ دڵ

رێژەیەكی بەرز لە ئۆمیگا3 لەخۆ دەگرێت

زۆرترین بینراو