به‌م ڕێنماییانه ته‌ندروستیی دڵـت بپارێزه
هەواڵی /
15/11/2019
513 جار بینراوە
به‌م ڕێنماییانه ته‌ندروستیی دڵـت بپارێزه
شه‌ن پرێس:
دڵ گرنگترین و سه‌ره‌كیترین ئه‌ندامی جه‌سته‌یه و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی كه وه‌ستا و له‌كاركه‌وت كه‌سه‌كه ڕاسته‌وخۆ ده‌مرێت, جا بۆ دووربوون له تووشبوونت به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ پێویسته ئه‌م ڕێنماییانه له‌به‌رچاو بگریت:
1/ چه‌وریی كۆلیسترۆڵت ڕێك بكه‌ره‌وه.
2/ واز له جگه‌ره كێشان بهێنه.
3/ خۆت به‌دوور بگره له نێرگه‌له كێشان.
4/ شه‌كره‌ی خوێنت كۆنتڕۆڵ بكه , كه له (80 بۆ 120) ئاستی ئاساییه.
5/ ووریای په‌ستانی خوێنت به, واباشتره له (120/80) ملم جیوه بێت.
6/ مه‌هێڵه كێشی له‌شت زۆر زیاد بكات.
7/ گرنگیی زیاتر بده به خـواردنی سه‌وزه و میوه فرێشهكان.
8/ خۆراكه چه‌ور و سوره‌وه‌كراوه‌كان مه‌خۆ.
9/ خۆراكه سوێر و له قوتونراو و خێراكان مه‌خۆ.
10/ به‌رده‌وامبه له‌سه‌ر وه‌رزشكردن و لانی كه‌م له هه‌فته‌یه‌كدا (150) خولهك ڕابكه.
11/ خۆت به‌دوور بگره له خـواردنه‌وه‌ی مه‌شروبات و كحول.
12/ خـواردنه‌وه گازیه‌كان مه‌خۆره‌وه.
13/ خۆت له توڕه‌بوون به‌دوور بگره.
14/ هه‌وڵبه هه‌میشه باری ده‌روونیت ئارام بكه‌ره‌وه.
نيشانەکانی نەخۆشیی دڵ
له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پزیشیكی ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی نه‌خۆشی دڵ ده‌بن، پێنج جۆر نیشانه‌یان لێ به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت له‌وانه:
1- كه‌م بوونه‌وه‌ی توانای سێكسی.
2-بوونی "تامیسكه"ی ناو ده‌م .
3- هه‌وكردنی پووكه‌كان.
4- ئاوسانی قاچه‌كان.
5- كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له چوارده‌وری چاوه‌كان.
6- نه‌بوونی رێكوپێكی له لێدانی دڵ.
7-بوونی ئازار له سینگ و شانه‌كان.
8- هه‌ستكردن به هه‌ناسه‌ته‌نگى له كاتى كاركردندا.
9- پڕماندن و هاواركردن له‌كاتى خه‌وتندا.