ئایا نوێژ گێڕانهوه به ( قهزا) دروسته ؟
هەواڵی /
14/11/2019
453 جار بینراوە
ئایا نوێژ گێڕانهوه به ( قهزا) دروسته ؟
پرس و راوێژ لەسەر نوێژ گێڕانەوە.؟
نووسین و وەڵامدانەوەی شێخ ئەحمەد كاكە مەحموود
وەڵام/
1- ئەگەر ژنێكی زەیسان، یان خاوەن حەیز، بەر لە بانگی بەیانی پاكەوە بوو، دەبێ نوێژەكانی شێوان و خەوتنانیش بكاتەوە.
2- ئەگەر ژنێك بەر لە مەغریب پاكەوە بوو، دەبێ نوێژەكانی (نیوەڕۆ)و (عەسر)یش بكاتەوە.
3- ئەگەر ژنێك بە هۆی ئێش و ئازاری منداڵبوونەوە، رۆژێ دوو رۆژ بێ تواناو بێ ئاگابوو لە نوێژەكانی و خوێنیشی نەبوو، دەبێ قەزای نوێژەكانی بكاتەوە، چونكە ئەو حاڵەتە نابێتە هۆكار بۆ نوێژ نەكردن، ئەمە لە لایەكەوە، لە لایەكی ترەوە، ئەو چەند رۆژە خوێنی نەبووە، تا بە زەیسان دابنرێ.
4- ئەگەر ژنێك كات ژمێر (1)ی پاش نیوەڕۆ كەوتە بێ نوێژییەوەو، هێمان نوێژی نیوەڕۆی نەكردبوو، ئایا هەقە نوێژەكەی نیوەڕۆی بكاتەوە؟ بەڵێ پێویستە نوێژەكەی بكاتەوە.
پرس و راوێژ لەسەر نوێژ گێڕانەوە بە قەزا.؟
وەڵام/
1- هەر نوێژێك لە كاتی خۆیدا نەكرا، پێویستە بە شێوەی تەرتیب (واتە: یەك لە دوای یەك) قەزا بكرێتەوە، بۆ نموونە: بەیانی، نیوەڕۆ، ئینجا عەسر..تاد.
2- ئەو كەسەی لە دوای هەڵاتنی خۆرەوە نوێژی بەیانی دەكات، (شێخ بن باز) دەڵێ: ئەگەر بە دەست ئەنقەست و تەمەڵی بێت، بەلای تەواوی زانایانەوە پێی كافر دەبێ، بۆیە حەرام و قەدەغەیە كە موسڵمان لە كاتی خۆیدا شەو نەخەوێ، تابتوانێ بە رێك و پێكی لە كاتی خۆیدا نوێژەكانی بكات.
3- (شێخ بن باز) دەڵێ: هەر كەسێك دەست ئەنقەست نوێژ تەرك بكات، ناتوانێ قەزای بكاتەوە، بەڵكو دەبێ تەوبە بكات و پەشیمان ببێتەوەو بریار بدات جارێكی تر كاری وانەكات.. خۆ ئەگەر نوێژێكی لە بیر چوو، یان لەبەر نەخۆشی بۆی نەكرا، یان لە خەو خەبەری نەبووەوە.. دەبێ ئەوانە قەزا بكاتەوە.
4- ئەگەر ژنێك لە حەیز پاكەوە بوو و هێمان كاتیش ئەوەندەی مابوو خۆی بشۆرێ و نوێژەكەی بكات، كەچی نەیكرد، دەبێ ئەو نوێژە بە پەلە بكاتەوە.