ناوەڕۆکی دیداری سەلاحەدین بەهادین و بافڵ تاڵەبانی

هەواڵی / 13/11/2019 210 جار بینراوە

ناوەڕۆکی دیداری سەلاحەدین بەهادین و بافڵ تاڵەبانی

یەکێتی و یەکگرتوو جەخت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوانیان دەکەنەوەو جەختیش لەسەر ئەوەدەکەنەوە هەر گۆڕانکارییەک لەدەستوری عێراقدا پێویستە لەسەر بنەمای تەوافوق و رێککەوتن و لێکتێگەیشتن بێت.
بافڵ تاڵەبانی لەپەیجی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی: لە دیدارەکەدا تەئکیدکرایەوە لە پێویستی بەرەوپێشبردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی ھەرێم بگەیەنێت.

هەروەها ئەوەشی خستۆتە روو: سەبارەت بە بارودۆخی بەغدا و ھەوڵەکان بۆ ھەموارکردنەوەی دەستوور، جەختکرایەوە لەوەی ھەر گۆڕانكارییەک لە دەستووردا بکرێت پێویستە لەسەر بنەمای تەوافق و رێككەوتن و لێکتێگەیشتن بێت بە مەرجێک مافی تەواوی گەلی کورد و نەتەوە و پێکھاتەکانی تێدا پارێزراوبێت، لەوڕووەوە بەپێویست زانرا کۆدەنگی نیشتمانی و یەکھەڵوێستی کورد لە ناوەند زیاتر رەنگبداتەوە و یەک پرۆژەی نیشتمانیش ھەبێت بۆ پرسەکان وەک ئامادەکارییەک بۆ ھەر ئەگەر و پێشھاتێک .

ئاماژەشی بەوەکردووە: ھەر لە دیدارەکەدا لەبارەی حکومڕانی لەھەرێمی کوردستان ھەردوولا ھاوڕابوون لەچاکسازیکردنی ریشەیی لە دامەزراوەکان و حکومڕانییەکی باشتر کە لەئاست قۆناغەکەدا بێت و وەڵام دەرەوەی داخوازی و پێوستییەکانی کۆمەڵانی خەڵک بێت.

زۆرترین بینراو