رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ دیجیتاڵ میدیای په‌یام-ەوە ،

هەواڵی / 13/11/2019 189 جار بینراوە

رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ دیجیتاڵ میدیای په‌یام-ەوە ،

خوێنەرانی دیجیتاڵ میدیای په‌یام و هاوڵاتیانی كوردستان و سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌، چه‌ندین لاپه‌ره‌ و ئه‌كاونتێك له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، به‌ناوی كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام دروستكراوه‌، هەندێ كات بابه‌تی نه‌شیاو و پێچەوانەی نەهجی كاركردنی ئێمە بڵاو ده‌كرێته‌وه‌،كه‌ یه‌كناگرنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بنه‌مای كاركردنی ئێمه‌دا.

له‌ماوه‌ی رابردوشدا چه‌ندین كه‌س و لایه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردوین، بۆیه‌ به‌ پێویستمانزانی ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه‌ بڵاو بكه‌ینه‌وه.

كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك خاوه‌نی لاپه‌ره‌ی Payam Tv له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیایه‌وه‌ به‌ فه‌رمی ناسێنراوه‌، هه‌روه‌ها لاپه‌ره‌یPayam Sport HDكه‌تایبه‌ته‌ به به‌شی وه‌رزشی كه‌ناڵه‌كه‌.

بۆیه‌ لێره‌وه‌ بۆ ڕای گشتیی رایده‌گه‌یه‌نین جگه‌ له‌و لاپه‌ڕانه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌مان پێكردوون، خاوه‌نی هیچ ئه‌كاونت و په‌یجێكی ترنین.

لبنكی هه‌ردوو لاپه‌ره‌كه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك
Payam Tv
Payam Sport HD

زۆرترین بینراو