خواردنی ڕەشکە بەس مردن ناگەڕێنێتەوە

هەواڵی / 13/11/2019 672 جار بینراوە

خواردنی ڕەشکە بەس مردن ناگەڕێنێتەوە
هەموو نەخۆشیەک لائەبات

شه‌ن پرێس :
ڕه‌شكه‌ هه‌ر له‌ كۆنه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ری زۆر نه‌خۆشی سوودی لێ وه‌رگیراوه‌، هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌ نوێیه‌كانیش ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ كه‌ ڕه‌شكه‌ زۆر به‌سووده‌، ئه‌مه‌یش به‌هۆی بوونی ڤیتامین و دژه‌ ئۆكسانه‌ به‌هێزه‌كان تێیدا.

به‌پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی "organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ سووده‌كانی خواردنی ڕه‌شكه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت، له‌ توێژینه‌وه‌ نوێكاندا هاتووه‌ كه‌ خواردنی ڕه‌شكه‌ چه‌ندان سوودی هه‌یه‌ بۆ جه‌سته‌ و ده‌تپارێزێت له‌ نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیداره‌كان، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ڕه‌شكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ماده‌كانی وه‌ك "ئاسن، ڕیشاڵ و پرۆتین" له‌گه‌ڵ ڤیتامینه‌كانی "K، A،C " كه‌ ئه‌م ماده‌ و ڤیتامینانه‌ كار ده‌كه‌ن بۆ باشتركردنی باری ته‌ندروستی جه‌سته‌ و پاراستنی جه‌سته‌ له‌ نه‌خۆشی، بۆیه‌ لێره‌دا باس له‌ چه‌ند سوودێكیتری ئه‌م خۆراكه‌ به‌سووده‌ ده‌كه‌ین:

یه‌كه‌م – ڕه‌شكه‌ كێش كه‌م ده‌كاته‌وه‌: به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌ نوێكان كه‌ تێیاندا سه‌لمێندراوه‌ كه‌وا ڕه‌شكه‌ ڕێژه‌ی ئۆكسجین له‌ خانه‌كانی خوێندا زیاد ده‌كات و ماده‌ی ڕیشاڵی بۆ جه‌سته‌ دابین ده‌كات، ئه‌وه‌ش كار ده‌كات له‌ سوتاندنی چه‌وری كه‌ڵه‌كه‌بوو له‌ جه‌سته‌دا و رزگاركردنتان له‌ گرفتی قه‌ڵه‌وی.

دووه‌م – ڕه‌شكه‌ كۆئه‌ندامی به‌رگری جه‌سته‌ به‌هێز ده‌كات: ڕه‌شكه‌ توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌كتریایانه‌ی هه‌یه‌ كه‌ كاریگه‌ری ده‌كه‌ن له‌ جه‌سته‌ و ده‌بنه‌ هۆی تووشكردنی كه‌سه‌كه‌ به‌ نه‌خۆشی، هه‌روه‌ها خانه‌كانی جه‌سته‌ چالاك ده‌كاته‌وه‌ و كۆئه‌ندامی به‌رگری به‌هێز ده‌كات، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر ڤیتامین  Eله‌ ڕه‌شكه‌دا.

سێیه‌م – خواردنی ره‌شكه‌ ڕێگری ده‌كات له‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌: له‌ توێژینه‌وه‌ نوێكاندا ئاماژه‌ به‌ گرنگی ڕه‌شكه‌ كراوه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌، ئه‌وه‌ش گوتراوه‌ كه‌ ڕه‌شكه‌ هۆرمۆنه‌كانی ئه‌نسۆلین و گلوكاگۆن رێك ده‌خات له‌ جه‌سته‌دا، كه‌ ئه‌مه‌یش ده‌بێته‌ هۆی هاوسه‌نگبوونی شه‌كر له‌ناو خوێندا و دووربوونی كه‌سه‌كه‌ له‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌.


سوده‌كانی ڕه‌شكه‌ به‌ كورتی :

1- چارەسەری شەکرەی جۆری ٢ دەکات: خواردنی ٢ گرام ڕەشکە ڕۆژانە دەبێتە هۆی دابەزاندن و جێگرکردنی ئەنسۆلین.

2- چارەسەرە بۆ نەخۆشیەکانی گەدە: خواردنی ڕەشکە دەبێتە هۆی نه هێشتنی نەخۆشیەکانی گەدە.

3- چارەسەری گەشکە دەکات: ڕەشکە هەر لەکۆنەوە بەکار هاتوە بۆ چارەسەری نەخۆشی گەشکە کە ئەم نەخۆشیە زیاتر توشی منداڵان دەبێت.

4- چارەسەری پەستانی بەرزی خوین دەکات: ئەوکەسانەی کە پەستانی خوێنیان هەیە ئەگەر بێتو ڕۆژانە ١٠٠-٢٠٠ مگم ڕەشکە بخۆن ئەوا پەستانی خوێنیان دادەبەزێت.

5- چارەسەرە بۆ تەنگەنەفەسی: خواردنی ڕەشکە تەنگە نەفەسی چارەسەر دەکات لەبەرئەوەی ڕێڕەوی هەوا ئاسان دەکات.

6- چارەسەرە بۆ لەبزەتێن و ئازاری قوڕگ:رەشکە هەروەها یارمەتی نەهێشتنی لەبزەتێن و ئازاری قوڕگ دەدات.

7- چارەسەرە بۆ شێرپەنجەی کۆڵۆن: بەپێێ لێکۆڵینەوەکان کەلەسەر ڕەشکە کراوە خواردنی ڕەشکە چارەسەری شیرپەنجەی کۆڵۆن دەکات.

8- ڕەشکە دژە بەکتریایە هەروەها یارمەتی نەهێشتنی کلسی ددانیش دەدات.

9- بەدورت دەگرێت لە سەکتەی دڵ

10- مێشک دەپارێزێت لە پوکانەوە

11- گورچیلەکان دەپارێزێت لە لەناو چون

12- لەشێرپەنجەی مەمک دەت پارێزێت

زۆرترین بینراو